لە شاری تەعز دەستپێشخەرییەکی نیشتمانی هاوبەش بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی دیجیتاڵی دەستیپێکرد
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، دەستپێشخەرییەک لە یەمەن دەستیپێکردووە بۆ بەهێزکردنی ژنان و منداڵانی کچ لە جیهانی ئەلیکترۆنیدا، ئەویش لە ڕێگەی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسییەکانی ڕەشبگیری.
رانیا عەبدوڵا
یەمەن- ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامودەزگا حکومییەکان لە شاری تەعزی پایتەختی یەمەن، دەستپێشخەرییەکی هاوبەشی نیشتمانییان بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی دیجیتاڵی دەستپێکرد، کە ئامانجی دەستپێشخەرییەکە دابینکردنی ژینگەیەکی دیجیتاڵی پارێزراو و بەهێزکردنی ژنانە لەڕێگەی هەڵمەتی هۆشیاری و خولی پەروەردەی و پشتیوانی یاسایی و کۆمەڵایەتی و دەروونییەوە.
هاوکات لەگەڵ ١٦ ڕۆژی چالاکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، شاری تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن شاهیدی دەستپێکردنی ئەم دەستپێشخەرییە نیشتمانییە بوو، ئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی دیجیتاڵی پارێزراوە کە هانی ژنان بدات بێدەنگی دەوروبەری توندوتیژی بشکێنن و ڕاپۆرتی دەستدرێژی بکەن، لە هەمان کاتدا متمانەیان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بەرز بکاتەوە، لە ڕێگەی بەرنامەکانی هۆشیاری، دەستپێشخەرییەکانی خولی پەروەردەی و میکانیزمەکانی وەڵامدانەوەی یەکگرتوو، دەستپێشخەرییەکە هەوڵدەدات کۆمەڵگە بەگشتی و ژنان بەتایبەتی لە توندوتیژی ئەلیکترۆنی بپارێزێت.
دەستپێشخەرییەکە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی ژنان لە تەعز، دامەزراوەی سەلامی یەمەن، ناوەندی گەشەپێدانی پارێزراوی ژنان و منداڵ، ڕێکخراوی جودن بۆ گەشەپێدان و ئاشتی، کیان بۆ ئاشتی و گەشەپێدان دەستیپێکرد، ئەم چوارچێوە نیشتمانییە ژنان و مندالانی کچ لە کایەی دیجیتاڵیدا بەهێز دەکات لەڕێگەی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسییەکانی ڕەشبگیری و توندوتیژی دیجیتاڵی و پێشکەشکردنی ڕێنمایی و پشتیوانی بۆ ئامانجەکانی.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا، کە دەستپێشخەرییەکە لە ڕۆژی ٩ی کانوونی یەکەمی دەستیپێکرد، گرنگی بە بەهێزکردنی پاراستنی دیجیتاڵی و شێوازەکانی ڕێگریکردن لە داگیرکردنی ئۆنلاین بوو، هەروەها باس لەو ئاڵەنگاریە کرا کە ژنان لە شوێنی دیجیتاڵیدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لەگەڵ ڕێگاکانی پاراستنی خۆیان، پەیوەندییەکان کرا بۆ چڕکردنەوەی بەرنامەکانی هۆشیاری و دوو هێندەکردنی هەوڵەکان بۆ دڵنیابوون لە ژینگەیەکی پارێزراوی ئۆنلاین، بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە، کە بونیادنانی کولتوورێکی دیجیتاڵی بەرپرسیارانە هێڵی یەکەمی بەرگری لە توندوتیژی ئەلیکترۆنی پێکدەهێنێت.
بەشداربووان باسیان لە لایەنە یاساییەکانی پەیوەست بە داگیرکردن و کەیسەکانی توندوتیژی دیجیتاڵی کرد، تیشکیان خستە سەر ئەو کەلێنانەی تۆڕەکان کە زیانبەرکەوتووەکان دەکەنە ئامانج و بەکاریانهێناون، هەروەها باسیان لە میکانیزمەکانی ڕاپۆرتکردن و ئاسۆی باشترکردنی وەڵامدانەوەی ئاسایشی و دامەزراوەیی کرد، پسپۆڕانی دەروونناسی و کۆمەڵناسی توێژینەوەیەکیان لەسەر کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی تاوانەکانی وەرگرتنی پارە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە پێشکەش کرد و وتیان: زەبر و ترس و گۆشەگیری لە خودی زیانە تەکنیکییەکان کەمتر نییە.
"دەستپێشخەرییەکە هەنگاوێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی گەنجان"
دکتۆر بەسمە عەبدول فەتاح جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی بنەڕەتین لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە نێوان گەنجان و ژناندا بە هەمان شێوە، هەروەها هۆشیاری ڕێگەی پاراستنیانە لە ڕێگەی پێشخستنی کولتووری بەکارهێنانی تەلەفۆنی بەرپرسیارانە و پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دیکە.
ڕوونیشیکردەوە، دەستپێشخەرییەکە هاوکار دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خێزانەکان، بۆ ئەوەی تێبگەن کە منداڵی کچ سەرچاوەی شەرمەزاری و سستی نییە، بەڵکو پێویستە وەک تاکێکی خاوەن ماف مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، هەروەها پاراستن و پاڵپشتی پێویستی بۆ دابین بکرێت بۆ ئەوەی لەناو کۆمەڵگەدا بەهێزتر و پارێزراوتر بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرجار ژنان لە کۆمەڵگەدا وەک ئەو کەسە سەیر دەکرێت کە هەڵیە یان وەک زیانبەرکوتوو، تەنانەت ڕەنگە وەک ئەوەی تاوانبارەکە بن نەک زیانبەرکەوتووەکە و بەرپرسیار بن لە تاوانەکە، وەک سەرچاوەی شەرمەزاری سەیر دەکرێن و ئەرکی ئەوانە پارێزگاری لە شەرەفی خێزانەکە بکەن، بە پێچەوانەی ئەو مامەڵەیە تەواو جیاوازەی کە بە پیاوان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کۆمەڵگە بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسانی گرتبایەبەر و خێزانەکان لە منداڵییەوە پەروەردەیەکی دادپەروەرانە و هاوسەنگیان بۆ هەردوو ڕەگەزەکە مسۆگەر بکردایە، ژنان نەدەگەیشتنە ئەم ئاستە توندوتیژی و ترسە، بەداخەوە بەردەوامکردنی توندوتیژی دژی ژنان لەناو خێزانەکەدا دەستپێدەکات، دواتر درێژدەبێتەوە بۆ ماڵ و خوێندنگە و ڕاگەیاندن، ئەمەش دەبێتە هۆیئەوەی کە ژنان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەلایەن کۆمەڵگەوە بە گشتی تاوانبار بکرێن.
نەجاح حەمید، بەڕێوەبەری بەشی گەشەپێدانی ژنان لە پارێزگای تەعز، ڕوونی کردەوە، ڕاگەیاندنی دەستپێشخەریی نیشتمانی هاوبەش بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی دیجیتاڵی لە سیمینارێکدا هات بەناونیشانی "پاراستن لە توندوتیژی دیجیتاڵی، ئەم دەستپێشخەرییە دەرئەنجامی هاوکاریی نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژمارەیەک دامەزراوەی حکومەتە، کە ڕەنگدانەوەی یەکخستنی هەوڵەکانە بۆ پاراستنی ژنان و پێشخستنی ژینگەیەکی دیجیتاڵی پارێزراو.
"بەرنامە و چالاکییە چڕەکان"
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سیمینارەمان ئەنجامدا بۆ دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەکە و بەرنامەکەی و چالاکییەکانی داهاتوو، ئەمە تەنها بۆنەیەکی کاتی نییە کە پەیوەستە بە هەڵمەتەکەوە، بەڵکو پڕۆژەیەکی بەردەوام و درێژخایەنە، چالاکییە هەمەچەشنەکان جێبەجێ دەکەین و پێشوازی لە دامەزراوە و ڕێکخراوەکان دەکەین بۆ ئەوەی بەشداری دەستپێشخەرییەکە بکەن لە گەیشتن بە ئامانجەکانی.
جەختی لەوە کردەوە، کە هاوکاری هاوبەشی نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دامەزراوە حکومییەکان، کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە ناوخۆییەکان کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت، کە نوێنەرایەتی نموونەیەکی بەشداریکردنی کۆمەڵایەتی و فەرمی کاریگەر دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دیجیتاڵیدا، ئەم هاوکارییە بەشدارە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و پێشکەشکردنی پەروەردە، هەروەها پێشکەشکردنی پشتگیری یاسایی و کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ ئەو ژنانەی کە لە توندوتیژی دیجیتاڵی ڕزگاریان بووە، بەم شێوەیەش پاراستنی گشتگیرتر و بەردەوامتر مسۆگەر دەکات، هەروەها بەرنامەکانی دەستپێشخەرییەکە بەسەر چەند پێکهاتەیەکدا دابەشکراون، لەوانە پەروەردە، چاکسازی، خولیپەروەردەی و پێشکەشکردنی پشتیوانی دەروونی و یاسایی و کۆمەڵایەتی.
نەعام خالید، کەسایەتی ڕاگەیاندنی، گەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بە دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەکە و ئەنجامدانی ئەو سیمینارە کە ڕۆشنایی دەخاتە سەر توندوتیژی دیجیتاڵی دژی ژنان لە هەموو ئاستەکاندا یان لە هەموو پسپۆڕییەکاندا، هەروەها دەستپێشخەرییەکە چالاکییەکی بوێرانەیە کە لەلایەن کۆمەڵێک ژن لە لایەنە جیاوازەکانەوە دەستیپێکردووە کە کێشەی توندوتیژی دیجیتاڵییان گرتۆتەبەر کە ژنان بەرکەوتەی دەبن، وتی: دەستپێشخەرییەک لەم هەلومەرجەدا بۆ پاراستنی ژنان گرنگە، بەو پێیەی ئەو دۆسیانەی کە بەهۆی توندوتیژی دیجیتاڵییەوە دەخرێنە بەردەم دادگاکان زۆرن، زۆر کەیس هەن کە نەگەیشتوونەتە دەست دەسەڵاتی کارا و نە دەسەڵاتی دادوەری.