لە قەڵادزێ منداڵێک بە سکچوون و ڕشانەوە گیانی لە دەستدا
منداڵێکی تەمەن پێنج مانگ دانیشتوی گەڕەکی هەنارۆکی قەڵادزێ بە سکچوون و ڕشانەوە گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
ئیلاف عوسمان تەمەنی پێنج مانگ بوو شەوی ڕابردوو لە قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەرین بەهۆی توشبوونی بە سکچوون و ڕشانەوە گیانی لەدەستدا.
دایکی ئیلاف ئاماژەی بەوەکردوە کە پێنج منداڵی تووشی نەخۆشی سکچوون و ڕشانەوە بوون ، منداڵەکانی دیکەی باشترن بەڵام ئیلاف بەرگەی نەگرت و بەم نە خۆشیە گیانی لەدەستدا .