لە پایتەختی دانیمارک، هێرشەکان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا

لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

کوردستانیان و هاوپەیمانەکانیان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، چالاکییەکی ناڕەزایەتییان دژ بە هێرشەکانی تورکیا و هاوپەیمانە چەکدارەکانی بەڕێوەبرد، بەشداربووان هێرشەکانیان شەرمەزار کردو لە بەیاننامەیەکدا تورکیا و هاوپەیمانەکانییان بە "وەشانێکی نوێی داعش" ناوبرد.

 

لە چالاکییەکەدا، تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا  "تەژەکە-ئە" و پەیەدە وتارییان پێشکەش کرد و داوا لە کوردستانییەکان کرا بە ڕۆحی کۆبانێ لە ڕۆژئاوا بن و جەخت کرایەوە کە خەباتی ڕۆژئاوا بۆ هەموو مرۆڤایەتی گرنگە.

 

چالاکییەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.