لە پایتەختی دانیمارک، هێرشەکان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا
لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا.
ناوەندی هەواڵ
کوردستانیان و هاوپەیمانەکانیان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، چالاکییەکی ناڕەزایەتییان دژ بە هێرشەکانی تورکیا و هاوپەیمانە چەکدارەکانی بەڕێوەبرد، بەشداربووان هێرشەکانیان شەرمەزار کردو لە بەیاننامەیەکدا تورکیا و هاوپەیمانەکانییان بە "وەشانێکی نوێی داعش" ناوبرد.
لە چالاکییەکەدا، تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا "تەژەکە-ئە" و پەیەدە وتارییان پێشکەش کرد و داوا لە کوردستانییەکان کرا بە ڕۆحی کۆبانێ لە ڕۆژئاوا بن و جەخت کرایەوە کە خەباتی ڕۆژئاوا بۆ هەموو مرۆڤایەتی گرنگە.
چالاکییەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.