لە نەرویج چالاکییەک دژی سزای لە سێدارەدان لە ئێران بەڕێوەچوو
لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە نەرویج، بە دەستپێشخەری کۆمیتەکانی پژاک و کژار چالاکییەک دژی سزای لەسێدارەدان لەلایەن ڕژێمی ئێران بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٢٧ی شوبات، لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە شاری ئۆسلۆی نەرویج لە چوارچێوەی هەڵمەتی”نا بۆ لەسێدارەدان و بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد” گردبوونەوەیەک بە دەستپێشخەری کۆمیتەکانی پژاک و کژار و بە ئامادە بوونی ئازادیخوازان، چالاکوانانی سیاسیی بەڕێوەچوو.
هەروەها گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ و یادی سەرجەم گیانبەختکردوانی رێگەی ئازادیی و مرۆڤایەتی دەستیپێکرد و دواتر بە درووشم درێژە بە گردبوونەوەکە درا.
هاوکات، لە گردبوونەوەکەدا چەندین وتار پێشکەش کرا و خوێندرایەوە لەوانە، پەیامی کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان -پژاک، پەیامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -کژار، پەیامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-كەنەكە پەیامی نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات.