لە مەریەم یەحیوی بۆ وریشە موڕادی: ڕژێم لە هێزی ئێمە دەترسێت
مەریەم یەحیوی، چالاکوانی مافی ژنان، هاوزیندانی پێشووی وریشە موڕادی، زیندانی سیاسی نامەیەکی بۆ وریشە موڕادی نووسی و تێیدا داواکاری خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان دووپات کردووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
مریەم یەحیوی، زیندانی پێشووی سیاسی، پەیامێکی نووسی کە لە ڕێگەی هەژمارەکەی لە ماڵپەڕی تۆڕی جێگرەوەی "ئینستاگرام" بڵاویکردەوە کە ئاراستەی وریشە موڕادی، زیندانی سیاسی کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە کردو تێیدا وتی: ڕژێم لە هێزمان دەترسێت، دەترسێت ئێمە بوەستین و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش سزای لەسێدارەدانەکە دەرچووە.
دەقی نامەکەی مەریەم یەحیوی بەم شێوەیەیە:
چەند شەوێک لەمەوبەر، جارێکی تر خەونم بە تۆوە بینیەوە، هەمان ئەو خەونەی کە لە زیندان پێم وتیت، باڵمان هەبوو و پێکەوە لە چیای زاگرۆس دەفڕین، باسی یادەوەرییەکانت بە جۆشوخرۆشەوە بۆ دەکردم، پێکەوە پێکەنین، هاوارمان دەکرد بە ڕووخساری شاخەکە، پێکەدەنین بە دەنگدانەوەی دەنگەکانمان، بازمان دەدا، دەڕۆیشتین و ڕاماندەکرد. پاشان پێیت وتم کە دەتەوێت بمبەیت بۆ شوێنێک، بەرەو ڕۆژئاوا گەشتمان کرد، هەموو گۆشەیەکت پیشاندام، بەو مۆزەخانەیەشەوە کە هەمیشە باست دەکرد هەمان ئەو شوێنە لە دژی داعش وەستابووی.
زۆرێک لە ژن و پیاو و منداڵت دەناسی و هانتان دیدەت. بە زمانی دایکت قسەت لەگەڵیان کرد، لەسەر لوتکەی شاخێکی بەرز وەستابوویت، قژە جوانەکەت بە با پەرش و بڵاوە، قۆڵەکانت لە هەردوو لا کراوە، دەنگی پێکەنینە منداڵانەییەکانتان بەرز دەبێتەوە.
کاتێک لە خەو هەڵسام، یەکەم ڕۆژم بیرکەوتەوە کە چووە ناو بەشی ژنانەوە. تۆ لە ژووری ٢ دانیشتبوویت، لەسەر جێگاکەت، لە تەنیشت پەنجەرەکەوە، زەردەخەنەت دەکرد. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، دوای ئەو کۆنگرەی کە لەسەر ژینگە بەڕێوەت برد، هاتمە لات بۆ ئەوەی سوپاسم دەرببڕم. بە تێپەڕبوونی کات، دەستمان کرد بە قسەکردن بە چڕی، و چەندین بڕگەی هاوبەشمان دۆزیەوە.
باسی هێرشی داعش و بەرگریکردنت لە کەسانێک کرد کە بەدەست نادادپەروەری و شەڕانگێزیەوە دەیان ناڵاند، باسمان لە کێشەکانی ژنان لە کۆمەڵگە و چوار بەشی کوردستان کرد، ئەو ماوەی لێکۆڵینەوە و ئازارەی کە بەرگەمان گرت، بەم شێوەیە وردە وردە لە یەکتر نزیک بووینەوە و بووینە هاوڕێ.
کاتێک سزای لە سێدارەدان لە دژی تۆ دەرکرا، ڕاستگۆ و بێ ترس، تۆ وەستایت و بە توندی. هەموومان لە بەرامبەر هەموو جۆرەکانی نادادپەروەریدا وەستاین، ئەم خەباتە تا ئەمڕۆ بەردەوامە، رژێم هەست بە ترس دەکات لە هێزمان، دەترسێت کە ئێمە بە یەکگرتوویی بمێنینەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش سزای لە سێدارەدانی دەرکرد.
ئەوان هەوڵ دەدەن ترس و گۆشەگیری لە دڵی هاوڵاتیاندا بچێنن، دەیانەوێت مافی ئێمە دەربهێنن کە ناڕەزایەتی دەرببڕن دژی نادادپەروەری و سەرکوتکردن، بەڵام ئێمە ڕێگەیان پێنادەین ئەو کارە بکەن. هەموومان بەیەکەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان. ئەم ململانێیە بەردەوام دەبێت و جارێکی دیکە کۆدەبینەوە، یەکتر لە باوەش دەگرن، پێدەکەنن و گۆرانی ئازادی بە دەنگی بەرز دەڵێنەوە.