لە مەنبج بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکەوە منداڵێک برینداربوو
گوندەکانی عەوندەدات لە باکووری مەنبج لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆردومان کران و منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ بریندار بوو.

مەنبج
هێزەکانی سەر بە تورکیا گوندەکانی تنیب و مەراناز-ی سەربە عەفرینیان تۆپباران کردو بەهۆیەوە ماڵی هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوتووە.
هەروەها لە ٥ی ئایار، دەولەتی تورک گوندەکانی عەوندەدات لە باکووری مەنبج لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆردومان کران و منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ بریندار بوو.
دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە تورکیا گوندەکانی نزیک سنوور لە بنکەکانیانەوە بۆردومان دەکەن و درەنگانی شەوی رابردوو ٥ی ئایار، جارێکی تر دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی عەوندەدات و ئوم عەدەسە و جەڕادی باکووری کانتۆنی مەنبەجیان بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ تۆپباران کرد.