لە مانگی کانوونی دووەم، چوار کەس کە دووانیان ژنن لە عەفرین کوژراون
بەگوێرەی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین- سووریا، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە داعش لە مانگی کانوونی دووەمدا چوار کەس کە دووانیان ژنن کوشتووەو ٥٠ کەسیشیان ڕفاندووە.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین- سووریا ئاماری ئەو تاوانانەی ڕاگەیاند کە لە مانگی کانوونی دووەم لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە ئەنجامدراون.
بەگوێرەی ڕێکخراوەکە، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە داعش چوار کەسیان کوشتووە کە دووانیان ژنیان ژنن، ٥٣ کەسیشیان ڕفاندووە، کە ١٥یان ژنن و دووانیان منداڵن.
ڕێکخراوەکە تیشکی خستووەتە سەر گۆڕانی دیمۆگرافی و ڕایگەیاند، داگیرکەران بە پشتیوانی ڕێکخراوێک بە ناوی ئۆرانگ بینایەکی داگیرکراویان لە گوندی قەتم لە ناوچەی شەرا دروستکردووە و بینایەکی دیکەی داگیرکارییان لە گۆڕستانی شەهیدان لە گوندی قەزقلی لە ناوچەی جندرێس دروستکردووە.
جێی بەبیرهێنانەوەیە دەوڵەتی تورک لە دوای داگیرکردنی عەفرین گۆڕستانی شەهیدانی تێکشکاند.