لە خانەقین ژنێک کوژرا
لە شارۆچکەی خانەقین لە ڕووداوێکی تەقەکردندا، ژنێکی تەمەن ٢٩ ساڵ لە لایەن هاوژینی پێشوویەوە کوژرا، هێزە ئەمنییەکانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردەوە.
ناوەندی هەواڵ
کوشتنی ژنان بەدەستی پیاوان ڕێژەکەی لەزیادبوونەو، ژنان کاتێک ڕووبەڕووی توندوتیژی و ژیانێکی هەراسانکەرانە دەبنەوە دوا جیابوونەوەش لە هاوژینەکانیان دەکرێنە ئامانج، لە نوێترین ڕووداودا دوێنێ لە شارۆچکەی خانەقین لە ڕووداوێکی تەقەکردندا ژنێک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە لە لایەن هاوژینی پێشوویەوە کوژراوە، کە ماوەیەک پێش ئێستا جیابوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان ژنەکە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧، دوای ڕووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.