لە حوزەیراندا ٢٦ ژن و ٧ منداڵ کوژراون

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٢١ ژن و ٦ منداڵ کوژراون و ٥ ژن و منداڵێکیش بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون. هەروەها ١٢ ژن بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، ژنێکیش کە پێشتر بە تاوانی کوشتن سزادرابوو لەسێدارە درا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کۆمەڵگە جۆربەجۆرەکان بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێراندا، عەقڵیەتی پیاوسالاری، وەک یەکێک لە پێکهاتە فیکری و کۆمەڵایەتییە سەپێنراوەکان، هەمیشە ژنانی بەرەوڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەکی دەروونی، جەستەیی و کۆمەڵایەتی کردووەتەوە. ئەم سیستەمە فیکرییە کە جەخت لەسەر باڵادەستی سروشتی پیاوان و ژێردەستەیی ژنان دەکاتەوە، نەک هەر بوارە جۆراوجۆرەکانی ژیانی ژنان سنووردار دەکات، بەڵکو لە زۆر حاڵەتدا دەبێتە هۆی توندوتیژی  لەلایەن پیاوانەوە بەرامبەرژنان. دەرئەنجامەکانی ئەم ململانێ نایەکسان  و بە ئازارەوە لە زیادبوونی کوشتنی ژنان "ژنکوژی" و ئامارە مەترسیدارەکانی خۆکوژییەکانیاندا دەردەکەوێت؛ ئەو ژنانە یان دەبنە قوربانی تووڕەیی و پێشوەختەی پیاوان یان لە سایەی زەلیلکردن و چەوساندنەوە و گۆشەگیریی سەپێنراودا، هیچ ڕێگەیەکی دەربازبوون نابینن جگە لە کۆتاییهێنان بە ژیانیان.

ئەم قەیرانە کۆمەڵایەتییە ڕەگ و ڕیشەی لە بیروباوەڕ و نۆرمەکاندا هەیە کە هەڕەشە لە سەربەخۆیی و ئازادی و مافی هەڵبژاردنی ژنان دەکەن و بە سەپاندنی ڕۆڵی نەریتی و کۆنەپەرستانە پاڵیان پێدەنێن بەرەو بوون بە قوربانی توندوتیژی یان نائومێدی. لێکۆڵینەوە لەم بابەتە پێویستی بە شیکارییەکی ورد هەیە بۆ ڕۆڵی عەقڵییەتی پیاوسالاری لە بەرهەمهێنانەوەی توندوتیژی و فشارە دەروونییەکان دژی ژنان؛ عەقڵیەتێک کە لە زۆرێک لە کۆمەڵگاکاندا بەردەوامە لە شەرعیەتدان بە کولتوور و یاسا و تەنانەت داب و نەریت.

ئاژانسەکەمان مانگانە ڕاپۆرتێک لەسەر ئاماری کوشتن و خۆکوشتن و هۆکارەکانیان پێشکەش دەکات. بەم پێیە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٢١ ژن و ٦ منداڵ کوژراون و ٥ ژن و منداڵێکیش بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون. هەروەها ١٢ ژن بە هۆکاری نادیار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و ژنێک کە پێشتر بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، هەڵواسرا.

ڕۆژی  ١ی حوزەیران، ژنێکی تەمەن ٤٢ ساڵانی خەڵکی ئابادان  بە ناوی مەحبوبە دلاوەری بە بیانووی کێشەی خێزانی ، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.

ڕۆژی ٣ی حوزەیران، ژنێک بە ناوی تەڵعەت سەبزی کە پێشتر بە تاوانی کوشتن سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانی قوم هەڵواسرا.

- ڕۆژی  ٣ی حوزەیران، ژنێک بە ناوی سوگەند پاک دڵ  ناسراوە، بە بیانووی شەرەف لەلایەن مامیەوە کوژرا.

- ڕۆژی  ٤ی حوزەیران، حوسنیە گوڵ گوڵی، مامۆستایەکی تەمەن ٤١ ساڵانی خەڵکی ئێرانشار کە بە گوللەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوو، دوای ٧ ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

- ڕۆژی ٤ی حوزەیران، منداڵێکی کچی تەمەن ١٧ ساڵ کە ناوی “هەستی. کەناوی بنەماڵەی نادیاربوو”، دانیشتووی شاری مەشهەد، بە هۆکارێکی نادیار   خۆی کوشت .

- ڕۆژی ٥ی حوزەیران، ژنێکی تەمەن  ٦٠ ساڵ کە ناوی "لەیلا. بنەماڵەی نادیارە" و کچە تەمەن ٣٩ ساڵەکەی کە ناوی "غەزالە. خێزانی نەناسراو"، دانیشتووی شاری تاران، بە تاوانی دزینی خشڵی ئاڵتون لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کوژران.

ڕۆژی ٧ی حوزەیران، ژنێکی تەمەن ٤٣ ساڵ بە ناوی سۆڵماز عەباسی، ڕاهێنەری تۆپی بالە و دانیشتووی شاری ورمێ، بە تۆمەتی تۆمارکردنی داوای تەڵاق، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.

- ڕۆژی ٨ی حوزەیران، ژنێکی گەنج بە ناوی "بەیانە فەخری تەبار" خەڵکی گوندی "ئەلاوان"ی پیرانشار، بە بیانووی شەرەف لەلایەن براکەیەوە کوژرا.

- ڕۆژی  ٩حوزەیران ، ژنێکی گەنج بە ناوی دیمەن ئەوەلی نەژاد خەڵکی گوندی مەرخۆز سەر بە شاری بۆکان هەوڵی خۆکوشتنی دا و بە هۆکاری نادیار ژیانی لەدەست دا.

- ڕۆژی ١٠ی حوزەیران، ژنێکی گەنج دانیشتوی گوندی یەکدار لە شاری جاسک، بە بیانووی ئەوەی گوایە دژایەتی هاوسەرگیری دەکات، لەلایەن براکەیەوە کوژرا.

- ڕۆژی١٠ی حوزەیران، ژنێکی گەنج بە ناوی حومەیرا سەیاری خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت هەوڵی خۆکوشتنی دا و گوایە ناکۆکی بنەماڵەییەوە گیانی لەدەستدا.

- ڕۆژی  ١٠ی حوزەیران، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ کە ناوی خان بیبی بامری، گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر گوندی گونیچ لە ناوچەی خاش و تەقەیان لێکرد.

- ڕۆژی ١١ی حوزەیران، ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی نێرگس بەرفەرازی دانیشتووی شاری نەیشابور، بە بیانووی ئەوەی بە ناکۆکی خێزانی وەسف کرابوو، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.

- ڕۆژی ١١ی حوزەیران، بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ژنێکی گەنج بە ناوی سنور ئیبراهیمی دانیشتووی شاری مەهاباد لەلایەن یەکێک لە کەسوکارەکەیەوە کوژرا.

- ڕۆژی  ١١ی حوزەیران، پیاوێکی خەڵکی شاری ئیلام دوای دەرچوون لە زیندان و بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکەی داوای تەڵاقی کردبوو، سدیقە ڕۆستەمی هاوسەرەکەی و لەیلا ڕۆستەمی خوشکەزای خۆی کوشت
.
- ڕۆژی ٢١ ی حوزەیران، تەرمی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی ئایدا عەلیزادە، دانیشتووی دوورگەی هورمز، پاش دیارنەمانی بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لەبەردەم ماڵی دەزگیرانەکەی دۆزرایەوە.


. - ڕۆژی ١٢ی حوزەیران ، تەرمی ژنێکی گەنج بە ناوی کیمیا شەمسی، دانیشتووی شاری جەوانرۆ، لەگەڵ هاوسەرەکەی زانیار مورادی، کە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دابوو، لە پارکینگی ماڵە تایبەتەکەی دۆزرایەوە.

ڕۆژی  ١٣ حوزەیران، هەرزەکارێک بە ناوی زیبا پەزیره، خوێندکاری پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە شاری دیشموک، بەهۆی ئەوەی   لەگەڵ بنەماڵەکەی لەسەر هاوسەرگیری ناکۆک بوون، بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.

- ڕۆژی  ١٣ حوزەیران، لال بیبی بامری تەمەن ٤٠ ساڵ، یەکێک لە بریندارەکانی هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر گوندی گۆنیچ لە ناوچەی خاش، بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

- ڕۆژی  ١٣ی حوزەیران، ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی "پەریا غوڵامی" دانیشتووی شاری کرماشان بە بیانووی ئەوەی کە بە ناکۆکی بنەماڵەیی وەسف کرابوو، لەلایەن هاوژینەکەی و خەسووی خۆیەوە کوژرا.


 - ڕۆژی ١٤ حوزەیران، ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کە ناسنامەی "سیتا. خێزانی نەناسراو" و نیشتەجێی شاری مەشهەد، دوای ئەوەی لەلایەن ٤ پیاوەوە هەوڵی دەستدرێژی سێکسی درایە سەر، بە فڕێدانی خۆی لە باڵکۆنێک گیانی لەدەستدا.

- ڕۆژی ١٤ ی حوزەیران، ژنێک بە ناوی پەروین نەسیری دانیشتووی شاری مهاباد، بە گوماناوی گیانی لەدەستدا. 


ڕۆژی ١٦ی حوزەیران، ژنێکی گەنج بە ناوی نیلۆفەر فتوحی، دانیشتووی ناوچەی فۆمەن، دوای ئەوەی  پێشنیاری هاوسەرگیرییەکەی بۆپیاوێک، ڕەتکردەوە، کوژرا.

- ڕۆژی ١٧ی حوزەیران، ژنێکی گەنج بە ناوی "مەهدیس پوورمیری" دانیشتووی شاری ورمێ، بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.

- ڕۆژی ١٩ی حوزەیران، تەرمی بێ گیانی هەرزەکارێکی تەمەن ١٥ ساڵ کە ناوی “ئیلهام. خێزانەکەی نەناسراوە” خەڵکی ناوچەی سەرباز و دانیشتووی شاری مۆراداباد، چابەهار، لەبەردەم نەخۆشخانەی شارەکەدا دۆزرایەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی مانگێک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرابوو.


-ڕۆژی  ٢٠ی حوزەیرانژنێکی گەنج بەناوی فەریدە مەحمودی دانیشتوی مهاباد بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.

- ڕۆژی ٢١ی حوزەیران، سیمین جۆغاتی تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی ناوچەی تەیباد، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن براکانیەوە لە دۆسیەیەکی کوشتنی شەرەفدا کوژرا.

- ڕۆژی ٢١ی حوزەیران، ژنێکی گەنج بە ناوی مەهتاب فەتحی دانیشتووی شاری هەرسین، بو گوماناوی گیانی لەدەستدا.

- ڕۆژی ٢١ی حوزەیران، پیاوێکی تەمەن ٤٣ ساڵ لە ناوچەی شەهرود، دوو کچەکەی کە تەمەنیان ٧ و ١٤ ساڵە، بە هۆکارێکی نادیار بریندار کرد. دوابەدوای ئەم کردەوەیە، ئەو کچە تەمەن ٧ ساڵە کە ناوی گیتی سادات مووسەوی ناسراوە، کوژرا و منداڵەکەی دیکەش بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواسترایەوە.

- ڕۆژی ٢٢حوزەیران ژنێکی لاو بە ناوی موحەدەسە میرزایی، دانیشتووی ناوچەی گەیلان غەرب لە پارێزگای کرماشان، بە هۆی ئەوەی کە بە ناکۆکی بنەماڵەیی وەسف کرابوو، لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا.

- ڕۆژی ٢٢ی حوزەیان، هەرزەکارێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی زەهرا شکاری دانیشتووی گوندی خەبەر سەر بە شاری بابەک لە پارێزگای کرمان، بەبیانوی شەرەف لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە کوژرا.

- ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران، تەرمی ژنێکی گەنج بە ناسنامەیەکی نادیار لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە لەگەڵ تەرمی کوڕە گەنجەکەی کە ناسنامەی ئەیهان بوو.

- ڕۆژی  ٢٤ی حوزەیران، ژنێکی بەساڵاچوو لە گەڕەکێکی ڕۆژئاوای تاران، لەلایەن کارمەندێکی باڵەخانە کەبەتەماحی دزینی ئاڵتونەکانی ، کوژرا.

- ڕۆژی  ٢٥حوزەیران، ژنێکی گەنج بە ناوی سەمیرە موعینی فەر، خەڵکی گوندی قەزڵقووپ سەر بە شاری مهاباد، بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.

- ڕۆژی ٦ی حوزەیران، چوار ئەندامی بنەماڵەیەک کە دوو ژن و منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵان و دانیشتووی شاری دخومەینی  بە ناوەکانی سدیقە شێخی، ئەعزام حەیدەری و ڕەها شێخی، بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە گیانیان لەدەستدا.

- ڕۆژی ٢٦ی حوزەیران، ژنێکی گەنج بە ناوی چنوور عەباسی دانیشتووی شاری دێ گۆلان و دایکی دوو منداڵی بچووک، لە لایەن کەسێکەوە بە گوللە و برینێکی چەقۆ، لەگەڵ پەیام سەرمەستی  هاوژینی کوژرا. 


. - ڕۆژی ٢٧ی حوزەیران، ژنێکی گەنج بە ناوی سۆما برادۆستی دانیشتووی شاری ورمێ، بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.


- ڕۆژی  ٢٨ حوزەیران، پیاوێک لە شاری خوڕەئاباد بە شێوەیەکی دڕندانە دوو هاوسەرەکەی بە ناوەکانی فەرزانە سادقی مامۆستای پەروەردە و ئێلهام سالاری و دوو کوڕەکەیان کە تەمەنیان ١٠ و ١١ ساڵە، بە شێوەیەکی دڕندانە کوشت.

- ڕۆژی ٢٨ی حوزەیران، ژنێکی گەنج بە ناوی گەردە مەحمودزادە، دانیشتووی گوندی سفیدبەرگ لە شاری جوانڕۆ، بە گوماناوی گیانی لەدەستدا. 

ڕۆژی ٣٠ ی حوزەیران، ژنێکی گەنج بە ناوی "ئەڤین عەبدولعەزیزی" دانیشتووی گوندی مامشا لەشاری سەقز، بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.