لە هەولێر پێشانگەی "بۆنی فیشەک و مێخەک" بەڕێوەدەچێت

پێشانگەی بۆنی فیشەک و مێخەک کە تایبەتە بە ئازارەکانی ژنان، لە قەڵای هەولێر بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئێوارەی ٢٨ی ئایار، پێشانگەیەکی هونەری هونەرمەند بێرۆ عەبدوڵا، بە ناونیشانی "بۆنی فیشەک و مێخەک" لە سەنتەری کولتووری قەڵای هەولێر کرایەوەو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

لە پێشەنگاکەدا ٢٩ تابلۆ و ژمارەیەک پەیکەر هەن، لە تابلۆیەکی ڕستن و چنیندا ئاماژە بە ڕۆژئاوای کوردستان کرابوو، کە پارچەکانی تری کوردستان دەستی هاوکاریان بۆ ڕۆژئاوا درێژکردووە، هەروەها تابلۆی ماریە سامی کە بە ٩ فیشەک لەلایەن براکەیەوە کوژرا، هەروەها ژینا ئەمینی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.

 

تابلۆکان بە شێوەیەکی گشتی تایبەتن بەو ئازارانەی ژنان لە ژیاندا بینیویانەو دەیبنن.