لە هێرشەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی سودان دەیان کەس کوژران

بەهۆی هێرشی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر گوندەکانی ویلایەتی نیلی سپی و کامپی زمزمی ئاوارەکان دەیان هاوڵاتی مەدەنی کوژران و بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ماوەی نزیکەی دوو ساڵە سودان شاهیدی ململانێی نێوان هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سودان بووە، کە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٢٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

 

پلاتفۆرمی نیدا ئەلوەسەت دوێنێ ١٧ی شوبات بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر گوندەکانی "ئەلکەدەریس و ئەلخەڵوات" لە گوندەکانی ئەلقاتینە لە ویلایەتی نیلی سپی، ٢٤ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە هێرشیان کردە سەر گوندەکان ڕاستەوخۆ خەڵکی مەدەنییان کردە ئامانج، بووەتە هۆی بریداربوون و کوژرانی دەیان کەس، دانیشتووانەکەی ناچار کرد ماڵەکانیان بەجێبهێڵن بۆ تاڵانکردنی هەموو پارە و کەلوپەلە کەسییەکانیان.

 

ناوچە جیاوازەکانی ویلایەتی نیلی سپی هێشتا تووشی پێشێلکاری بەردەوام دەبن لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا لەم دواییانەدا، کە بریتی بوون لە کوشتن و ڕفاندن و دەستگیرکردن.

 

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، هێزەکانی پشتیوانی خێرا تۆپبارانی کامپی زمزمی ئاوارەبووانی لە شاری فاشر لە ویلایەتی دارفۆری باکوور نوێکردەوە، ئەمەش دوای هێمنییەکی ڕێژەیی کە تەنها بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو.

 

هەروەها بۆردومانەکەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بووە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوون لە کامپی زمزم سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە جموجۆڵی ئاوارەبوون لە هەلومەرجێکی زۆر ئاڵۆزدا دەستیپێکردووەتەوە و خەڵکی مەدەنی ناچاربوون بە پێ بڕۆن.

 

کامپی زامزم بۆ ئاوارەکان، کە بەدەست قەیرانێکی سەختی برسێتیەوە دەناڵێنێت، نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە لە ناوچەی دارفور لەخۆدەگرێت، هەروەها لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە تۆپباران دەکرێت، ئەمەش بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە ڕەوتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە شاری فاشر.