لە عەفرینی داگیرکراو، چەتەکان پارێزەر نەجا عومەریان ڕفاند

دوای ئەوەی ژنێکی دووگیان نیعمەت بەهجەت شێخۆ کە لەگەڵ منداڵەکەیدا بوو لەلایەن چەتەکانەوە ئەشکەنجە درا و کوژرا، چەتەکان پارێزەر نەجا عومەر ئیرۆسیان ڕفاندووە و هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە.

 

شەهبا

هیچ ڕۆژێک نییە کە لە عەفرینی داگیرکراودا ژن نەڕفێندرێت، ژنێکی دووگیان لە ١١ی تشرینی یەکەم لەگەڵ هاوسەرەکەی ڕفێندرا و لەلایەن چەتەکانەوە ئەشکەنجە درا ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم، پارێزەر  نەجاعومەر ئیرۆس، تەمەن  ٥٢ساڵ  بوو، لە گوندی کویرە-ی سەر بە ناوچەی ڕاکۆ ڕفێندرا، هەواڵگری تورکیا و چەتەکانی ناسراو بە "پۆلیسی مەدەنی"، پارێزەر نەجا عومەر ئیرۆسیان ڕفاند و بردیان بۆ شوێنێکی نادیار بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، پارێزەر  نەجا  کە بەهۆی بانگەشەکانی  "ENKS" کاریگەری هەبووە و لە حەلەبەوە گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەی خۆی لە عەفرین، بەو پێیەی پێشتر لەگەڵ دامەزراوە خۆبەڕێوەبەرییەکاندا کاری کردووە ڕفێندراوە.

 

بەپێی راگەیاندراوەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین- سوریا، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە ژمارەی ئەو ژنانەی لە عەفرینی داگیرکراو ڕفێندراون گەیشتووەتە١٤  ژن.