ڕادیۆی "بەگوم" و "جەوانان" دەستیان بەکار کردەوە
وەزارەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری تاڵیبان ڕایگەیاند، ڕێگەیان بە دوو ڕادیۆی ئەهلی بە ناوەکانی "بەگوم" و "جەوانان" داوە کە دووبارە کاربکەنەوە، دوای ئەوەی ئەو پرەنسیپانەیان قبوڵکرد کە وەزارەتەکەی دانابوو.

ناوەندی هەواڵ
دوابەدوای کاردانەوەی دامودەزگاکان و ڕێکخراوەکان و چالاکانی ڕاگەیاندن بەرامبەر بە ڕاگرتنی چالاکییەکانی ڕادیۆکانی "بەگوم" و "جەوانان"، وەزارەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری تاڵیبان مۆڵەتی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی دەرکرد، بەو مەرجەی بەرپرسانی ئەو ڕادیۆیانە بەڵێن بدەن کە بەپێی بنەماکانی تاڵیبان کاربکەن.
دوای ڕاگرتنی چالاکییەکانی ڕادیۆی "بەگوم" و "جەوانان"، وەزارەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری تاڵیبان ڕێگەی داوە ئەم دوو دەزگای ڕاگەیاندنە جارێکی دیکە کاربکەنەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری تاڵیبان، بەرپرسانی ئەو ڕادیۆیانە بەڵێنیان داوە کە بەپێی پرەنسیپ و یاساکانی میرنشینی ئیسلامی کاردەکەن و لە داهاتوودا خۆیان لە هەر پێشێلکارییەک بەدوور دەگرن.
ڕۆژی ٦ی شوبات هێزەکانی گرووپی بناژۆخوازی تاڵیبان، هەڵیانکوتایە سەر ڕادیۆیەکی ژنان بە ناوی ڕادیۆ بەگوم و دوو کارمەندیان دەستگیر کرد.
وەزارەتی ڕاگەیاندنی تاڵیبان لەو بارەیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:"لە دوایین پشکنینی حکومەت بۆ میدیا ناوخۆییەکانی ئەفغانستان، ئەم وێستگەیە بەهۆی چەندین پێشێلکارییەوە ڕاگیرا. جگە لە چەندین پێشێلکاری، ناوەڕۆک و بەرنامەی پێشکەش بە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی کرد کە بنکەکەی لە دەرەوەی وڵات بوو. ڕادیۆکە ڕاگیرا تا ئەو کاتەی بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکان بە وردی هەڵسەنگێندرا و بڕیاری کۆتایی درا."
هەروەها ڕادیۆ بەگوم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هەواڵی داخستنی ڕادیۆکە و دەستگیرکردنی کارمەندەکانی پشتڕاستکردەوە و نووسیویەتی: "ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئیتلاعات، بەهاوکاری نوێنەرانی وەزارەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری، هەڵیانکوتایە سەر شوێنی ڕادیۆ بێگم لە کابول". "بەرپرسانی تاڵیبان ئۆفیسەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کۆمپیوتەر و هارد دیسک و مۆبایلدا گرتووە و دوو کارمەندی پیاویشیان دەستگیرکردووە کە هیچ پۆستێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتییان لە کۆمەڵگاکەدا نەبووە.
ڕادیۆکە ڕایگەیاند کە بە هۆی نیگەرانییەکان بۆ سەلامەتی ستافی دەستبەسەرکراوان هیچ لێدوانێکی زیاتر نادات، هەروەها داوای لە کاربەدەستانی تاڵیبان کرد هاوکارانی ڕادیۆکە بە زووترین کات ئازاد بکەن، هەروەها ڕایگەیاند کە ڕادیۆکە هەرگیز بەشداری هیچ چالاکیەکی سیاسی نەکردووە و پابەندە بە خزمەتکردنی گەلی ئەفغانستان بەتایبەتی ژنانی ئەفغانستان.
ڕادیۆکە ڕایگەیاند کە بە هۆی نیگەرانییەکان بۆ پاریزراوی ستافی دەستبەسەرکراوان هیچ لێدوانێکی زیاتر نادات، هەروەها داوای لە کاربەدەستانی تاڵیبان کرد هاوکارانی ڕادیۆکە بە زووترین کات ئازاد بکەن، هەروەها ڕایگەیاند کە ڕادیۆکە هەرگیز بەشداری هیچ چالاکیەکی سیاسی نەکردووە و پابەندە بە خزمەتکردنی گەلی ئەفغانستان بەتایبەتی ژنانی ئەفغانستان.