لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا ٥٢ کەس لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکران

دەسەڵاتدارانی تورکیا لانیکەم ٥٢ کەسیان لە ئەندامانی پارتە جیاوازەکان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کردووە.

ئەستەنبوڵ

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٨ی شوبات، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵێک. لە هەڵمەتەکانی ماڵەکاندا خەڵکێکی زۆر دەستبەسەر کران، لەوانە ئەندامانی کۆنگرەی دیموکراتیک (هەدەکە)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، پارتی کرێکاران (ئەمەپە)، پارتی ئاوەدانکردنەوەی سۆسیالیستی (سەیکەپە)، پارتی سۆسیالیستی ستەملێکراوان (هەسەپە) و پارتی چەپی سەوز.

 

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٦٠ کەس دەرچووە

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕاگەیەندراوە کە ئۆپەراسیۆنێک دژی هەدەکە ئەنجامدراوە و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ ٦٠ کەس لە ١٠ شار دەرچووە و تا ئێستا ٥٢ کەس دەستبەسەر کراون.