"لە بیرۆکەی ژنانی ئازاد دەترسن"

ژنانی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا ئاماژەیان بەوەکرد کە نەتەوەو دەولەت و سیستمی پیاوسالاری لە ترسی بڵاوکردنەوەی بیروڕای ئازاد، ژنانی پێشەنگ دەکەنە ئامانج.

فیدان عەبدوڵا

 

شەهبا- ژنانی پێشەنگ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن سیستمی نەتەوەو دەوڵەت و باوکسالارییەوە دەکرێنە ئامانج، ئەو ژنانەی لەگەڵ پڕۆژەی نەتەوەیەکی دیموکراتیک کە لە دوای شۆڕشەوە دامەزراو ژیانی یەکسانیان بونیادنا، نەک تەنها لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا بەڵکو لە وشیاریدا گۆڕانکاری گەورەیان دروستکرد، ئەم گۆڕانە دێموکراتیکە لە کۆمەڵگەدا هۆکاری سەرەکیە و ژنان لە لایەن دەسەڵاتەوە دەکرێنە ئامانج.

 

ژنانی دانیشتوی عەفرین و کانتۆنی شەهبا ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو ژنانەی کە پێشەنگایەتی شۆڕش دەکەن، پێداگیری لەسەر تێکۆشان دەکەن.

 

"ئێمە بۆ ئازادی هەموو ژنان تێدەکۆشین"

سەڤجان خەلیل لە کانتۆنی عەفرین ئاماژەی بەوەکرد کە ٨ی ئادار ڕۆژێکی گرنگە بۆ ئەوان و بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی ژنان و دەستەبەرکردنی یەکسانی ڕەگەزی ئەو جۆرە شۆڕش و پێشکەوتنانەیان دروستکردووە، وتیشی: " نەتەوەو دەوڵەتان کە ڕۆڵ و پێشەنگیی ژنان قبوڵ ناکەن بۆیە ژنان دەکەنە ئامانج، سیستمی ستەمکاری کاپیتالیستی قبوڵ ناکەین و لە هەموو جیهاندا وەک ژنانی ڕۆژئاوا بۆ ئازادی ژنان تێدەکۆشین".

 

"بە بریاردان بەسەر هەموو بەربەستەکاندا زاڵ دەبین"

حەبا ئەلسینی خەڵکی شەهبا ئەوەیخستەڕوو، کە هۆکاری بەئامانجگرتنی ژنانی پێشەنگ لەباکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و سەرتاسەری جیهان لە ترسی بڵاوکردنەوەی بیروبۆچوونەکانی ژنانی ئازادە.

 

 لەلایەکی ترەوە مەجدۆلین شێخۆ ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتە باڵادەستەکان و هێزە سەرمایەدارەکان ئامانجدارن لە ئیرادەی ژنان و هێزی ژنان بەڵام ژنان لە دژی عەقڵییەتی نێرسالاری زاڵ ڕاپەرین و زوڵم و ستەم و کۆمەڵکوژی قبوڵ ناکەن، وتیشی: "ژنان بەهێزن و بەردەوامن و سوورن لەسەر زاڵبوون بەسەر هەموو بەربەستەکانی بەردەم ئازادییاندا".