لە باشووری ئەفریقا بزووتنەوەی ئازادی کورد تیشکیان خستە سەر دۆخی ناهەمواری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

لە کۆنفڕانسێکدا لە باشووری ئەفریقا، نوێنەرانی بزووتنەوەی ئازادی کورد تیشکیان خستە سەر دۆخی ناهەمواری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەتایبەتی بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٢ تا ٦ی شووباتی ئەمساڵ لە دوربانی باشووری ئەفریقا کۆنفڕانسێک بە ناوی دەنگەکان لەسەر دیموکراسی ڕادیکاڵ بەڕیوەچوو کە لە لایەن تۆڕی جیهانی ئەڵتەرناتیڤەکان و کۆمیتەی قەیرانی ئەمادیبای خۆجێیی ڕێکخرابوو.

 

هەروەها هەر یەک لە  ئەباهلالی باسەمجۆندۆلۆ لە باشووری ئەفریقا، ئۆگیێک لە کینیا، دزۆمسا لە هیندستان، کۆمەڵگای چیران لە مەکسیک، میزاک لە کۆڵۆمبیا، نەتەوەی زولوی خۆجێیی و چالاکوانانی کوردستان، میانمار، پەنەما، تایوان، فلیپین تێیدا بەشدار بوون. لە نێو دەنگەکانی نوێنەرایەتی بزووتنەوەی ئازادی کورد، ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، کۆنگرە ستار و ناوەندی دیپلۆماسی مەدەنی هەبوون.

 

لە کۆنفرانسەکەدا چەندین پانێڵ و گفتوگۆی گرووپی لەخۆگرت کە هاوکاری و تێگەیشتنی لە نێوان نەتەوە و کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکانی ئامادەبوودا پەرەپێدا، لەژێر درووشمی خۆڕێکخستن، ئۆتۆنۆمی و دیموکراسی ڕادیکاڵدا، لەگەڵ ئەوەشدا هەموویان هاوبەش بوون لە ئامانجێکدا بۆ تاوتوێکردنی پرەنسیپەکانی دیموکراسی ڕادیکاڵ و چۆنیەتی جێبەجێکردنیان بۆ بەرگریکردن لە زەوی و مافەکانیان.

 

لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەرانی بزووتنەوەی ئازادی کورد تیشکیان خستە سەر دۆخی ناهەمواری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەتایبەتی بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین، و جەختیان لەسەر دیدگای ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان کردەوە بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد کە لەسەر ڕزگاری ژنان و خەباتی ژینگەیی بنیات نراوە، کە کتێب و نامیلکەکانی لە نێو بەشداربوواندا دابەشکران. ئەم ڕوانگەیە لەگەڵ دەستێوەردانەکانی بەشداربووانی تردا یەکی گرتەوە و پەیوەندی خەباتەکان لە سەرووی سنوورەکانەوە دەرخست.

 

ژنانی نوێنەری کۆمەڵگاکانیش باسی گرنگترین کێشەکانیان کرد و گرنگی ژنانی وەک ڕابەرانی خەباتی کۆمەڵگا ڕەسەنەکان و پێویستی خۆڕێکخستن و پێناسەکردنی خەبات و بوونی خۆیانی دووپات کردەوە. چیرۆکەکانیان دەربارەی بەرخۆدان دژی ئاپارتاید و خەباتی بەردەوام دژی سیاسەتەکانی کانزاکاری حکومەتی ANC، پێویستی بەپەلەی پاراستنی زەوی و ئاویان دەرخست.

 

لە کۆنفرانسەکەدا باسی کێشە جیهانییەکان کرا، وەک شەڕی بەردەوام لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ (DRC)، کە کۆمپانیا فرەنەتەوەییەکان تێوەگلاون لە ململانێیەکی خوێناوی لەسەر دارستان و سەرچاوە سروشتییەکان. ئەم ڕاستییە تاڵە بوو بە بانگەوازێک بۆ یەکگرتنی بەشداربووان دژی چەوساندنەوەی زەوی و گەلەکانیان.