لە باکوردی کوردستان فشار لەسەر موزیکژەنە کوردەکان شەرمەزار کرا
لە ئامەد و ماردین فشاری پۆلیسی تورک لەسەر موزیکژەنە کوردەکان لە کۆڵانەکان شەرمەزار کرا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-20220201-20220201-20220201-dyb-01-02-2022-kultur-kurtce-yasak-tepki7-jpg1be5b0-image-jpg33ce9a-image-jpgd1c822-image-jpg2810ba-image.jpg)
لە ئامەد و ماردین فشاری پۆلیسی تورک لەسەر موزیکژەنە کوردەکان لە کۆڵانەکان شەرمەزار کرا.
ناوەندی هەواڵ
دەزگا کلتوری، هونەری و زمان فشاری پۆلیسی لەسەر موزیکژەنە کوردەکان لە کۆڵانەکان و ڕێگریکردن لە موزیکی کوردیان شەرمەزار کرد و چالاکی لە کۆڵانی هونەری ئامەد ئەنجامدرا کە تەژەئا، کۆمەڵەی کلتوری و هونەری دیجلە و فورات، ئەکادیمی موزیکی ما موزیک، مەد – دەر، مەبیا – دەر، گوڵستان ئاتاسۆی هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد و ئەندامانی تەمەمەئۆبە بەشداریان تێدا کرد.
بە گۆرانی کوردی و هەڵپەڕکێ ئاستەنگی و قەدەغەکردنی سەر زمان و هونەری کوردی شەرمەزارکرا.
لە ماردینیش بەهەمان شێوە ناوەندی کلتوری و هونەری میزۆپۆتامیا لە بەردەم مەدرەسەی زینجیریە بە گۆرانی کوردی هێرشەکەیان شەرمەزار کرد، چالاکوانانی تەژەئا و هەدەپە پشتگیریان لە چالاکیەکە کرد، ژنان رایانگەیاند قەدەغەکان قبوڵ ناکەن.
ژنان بە چەپڵەلێدان و هەلهەلەلێدان دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد و گەلیش پشتگیری لە چالاکیەکە کرد.