لە ڕانییە ٨ی ئادار پیرۆز کرا

لە زانکۆی ڕاپەرینی ڕانییە مامۆستا و قوتابیان پێشوازیان لە ڕۆژی جیهانی ژنان کرد.

دیڤان سیهاد

ڕانییە- ئەمڕۆ چواری ئادار لە ڕانییە بە بۆنەی ٨ی ئادار،ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆزکرا.

 مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆی ڕاپڕین لە ڕانییە بە بۆنەی پیرۆزباییەکانی ٨ی ئادارەوە بە گوڵ و شیرینی پێشوازییان لە ژنان کرد.

 ئەم لە کاتێکدایە کە بە نزیک بوونەوە لە ٨ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان لە ناوچەکانی باشووری کوردستان ژنان بە چالاکییەکانیان ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەن.