لە ڕانیە فێستیڤاڵێکی زانستی و کولتووری بەڕێوەچوو
لە زانکۆی ڕاپەرین فێستیڤاڵێکی زانستی و کولتووری ئەنجامدرا و بەرهەمە کشتوکاڵی و خۆماڵیەکانی تێدا نمایش کران.

ڕانیە
لە زانکۆی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە بە هاوکاری زانکۆی ڕاپەڕین فێستیڤاڵێکی زانستی، کولتووری و هونەری ئەنجامدرا کە تێیدا بەرهەمە کولتووری و هونەرییەکان و کاری دەستی ژنان نمایش کرا.
ئامانج لەم فێستیڤاڵە بە بازاڕ کردنی کاڵاکان و کاری دەستی ژنان بوو.
وەرین سلێمان، بەشداربووی فێستیڤاڵ لە باخچەی منداڵانی مەیپڵی ئینگلیزی ناحکومی وتی: بەشداریمان کردووە لە فێستیڤاڵی زانکۆی ڕاپەڕین، پەیامم بۆ ژنە دەست ڕەنگینەکان ئەوەیە بەشداری لەم جۆرە فیستیڤاڵانە بکەن بۆ کارەکانی خۆیان.