لە ١١٥ ناوەوە کاردانەوە دژی قەیوم: پێویستە دەستبەجێ بکشێتەوە
١١٥ کەس کە نووسەر و هونەرمەندی تێدایە، بەیاننامەیەکیان دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ بڵاوکردەوەو وتیان: پێویستە دەستبەجێ بڕیاری کشاندنەوە بدرێت.
ناوەندی هەواڵ
١١٥ کەس کە نووسەران و ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی تێدایە، بەیاننامەیەکی نووسراویان لە دژی دانانی قەیوم لە ٣ی حوزەیران دژی شارەوانی جولەمێرگ کەبەدەست پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" بوو بلاوکردەوە.
لە تەواوی بەیاننامەکەدا هاتووە: مافی هەموو هاوڵاتیان بۆ دەنگدان و هەڵبژاردن لە جولەمێرگ پێشێل کراوە، دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ پێشێلکردنی مافی هەموو هاووڵاتیانە، پێشێلکردنی جددی دەستوورە بۆ دەنگدان و هەڵبژاردن.
پێویستە کۆتایی بە قەیوم بێت
ئێمە ئەو لێدوانانە قبوڵ ناکەین سەبارەت بە بەردەوامی داواکارییەکانی قەیوم، کە کاریگەری لەسەر هیواکانی ژیانێکی ئارام لە وڵاتدا هەیە.
هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە بە نایاسایی دەزانن، بەپێی دەستوور پێویستە ڕێز لە مافی دەنگدان و هەڵبژاردنی هەموو هاووڵاتیان بگیرێت، پێویستە دەستبەجێ قەیوم لاببرێت کە بەسەر جولەمێرگدا سەپێندراوە، هەروەها کۆتایی بە داواکارییەکانی قەیومەکان بهێندرێت کە لەگەڵ دیموکراسی و یاسادا ناگونجێت.