لە تەعز ژنانی مامۆستا داوای ئاسایی کردنەوەی بارودۆخیان دەکەن

مامۆستا و خوێندکارانی بەشداربووی خۆپیشاندان لە تەعزی یەمەن ئاماژەیان بەوەکرد، هەڕەشەیان لێکراوە و تۆقێندراون، داوای ئاسایی کردنەوەی بارودۆخیانیان کرد.

ڕانیا عەبدوڵا


یەمەن-مامۆستایانی شاری تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، ڕاگەیاندنی بەردەوامی مانگرتنی هەمەلایەنە کە چوار مانگ لەمەوبەر دەستیپێکرد. ئەم مانگرتنە هەوڵدەدات بە تەواوی بە داواکاری مافەکانیان بگات، سەرەڕای ئەوەی حکومەت وەڵامی نەدانەوە.

 

خوێندکارانی قۆناغی سێی ناوەندی، کە بڕیارە سەرەتای مانگی ئایار تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدرێت، بەشدارییان لە ڕێپێوانە ناڕەزایەتییەکەدا کرد، یەکشەممە ٢٠ی نیسان ڕێکخرابوو، بەشداریکردنیان وەک هاودەنگی بوو لەگەڵ مامۆستاکانیان بە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ، بەهۆی دۆخی سەختیانەوە، دوای ئامادەنەبوونیان لە قوتابخانە بۆ ماوەی ڕابردوو،کە وەزارەتی پەروەردە بە نیازە سەرەتای مانگی داهاتوو تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ناوەندی دەستپێبکات.

 

لە میانی ڕێپێوانەکەدا کە بە شەقامە سەرەکییەکانی شارەکەدا تێپەڕی، تا دەگاتە بینای دەسەڵاتی خۆجێی، پاشان فەرمانگەی پەروەردە، مامۆستایان دروشمیان بەرزکردەوە و داوای دادپەروەری و چارەسەرکردنی بارودۆخەکەیان دەکرد، هاوکات خوێندکاران دروشمیان بەرزکردەوە و داوای دواخستنی تاقیکردنەوەکانیان دەکرد.

 

پێکهاتەی موچە مەرجێکی بنەڕەتییە

مامۆستا ئەروا سەنوی وتی: ئێمە لێرەین بۆ دووپاتکردنەوەی بەردەوامی مانگرتنەکەمان، خۆڕاگریمان، و ئیرادەمان، داوای مافە ڕەواکانمان کە دەستوور گەرەنتی کردوون. ئێمە ملکەچی ئەو هەڕەشە و پێشێلکارییانە نابین کە لەلایەن بەڕێوەبەرانی فەرمانگەی پەروەردەوە بەرامبەرمان دەکرێت.


وتی: ئێمە مانمان گرت و ڕژاینە سەر شەقامەکان، دوای ئەوەی هەموو ڕێگا و دەروازەکان بەڕووی ئێمەدا داخران. بارودۆخی ژیان سەخت بووە، ئیتر توانای دابینکردنی تەنانەت سەرەتاییترین پێداویستییەکانیشمان نییە، چ جای ئەوەی خەرجییەکانی خوێندنی منداڵەکانمان دابین بکەین.

 

لە پەراوێزی خۆپیشاندانەکەدا، ئەروا سەنوی ،وتی: هەست بە چەوساندنەوە و مامەڵەی ناڕەوا دەکەین بەهۆی بارودۆخی ئێستای مامۆستایانەوە، ئەمڕۆ چووینە دەرەوە بۆ ئەوەی داوا بکەین حکومەت بارودۆخمان لەبەرچاو بگرێت و مافەکانمان پێببەخشێت، داڕشتنەوەی موچە کە هاوتەریب بە لەگەڵ دۆخی ئابووری ئێستا. لای خۆمانەوە پابەندین بە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆمان بەرامبەر بە خوێندکارەکانمان.

 

تۆمەتی ئارەزوومەندانە

ئەمەت مەلەک واسل،مامۆستا دامەزرێنەری یەکێتی مامۆستایان، بڵاویکردەوە کە تووشی سەرپێچی بووە و ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کراوە. وتی: تۆمەتبارکرام بەوەی کە فەرمانم بۆ قوتابخانەکان دەرکردووە، داوای ڕاگرتنی وانەوتنەوەم کردووە،  دەستوەردانم لە بابەتە پەروەردەییەکان کردووە، هەرچەندە هەموو کارەکانم لە داوای مافەکانم وەک مامۆستایەک تێنەپەڕیوە.

 

تاقیکردنەوەکان بەبێ خوێندن

شەهد ئەحمەد،خوێندکار ناڕەزایی خۆی لە بڕیارەکەی فەرمانگەی پەروەردە دەربڕی کە تەنها بۆ ماوەی دوو هەفتە دەوام دەستپێدەکاتەوە،دواتریش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خوێندن. ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمەی خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی ناوەندی لە تەعز، ئەمڕۆ چووینە دەرەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بڕیارەی تاقیکردنەوەکانی مانگی ئایار، کە بەشی یەکەم و دووەمی پرۆگرامی خوێندن لەخۆدەگرێت، تەنها بەشی یەکەممان خوێندووە، داواکارییەکەمان ڕوونە: یان تەنها بەشی یەکەمی تاقیکردنەوەکە دەکەین، یان ماوەی خوێندن درێژدەکرێتەوە بۆ ئەوەی بەشی دووەمیش بگرێتەوە. تەنها چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ تاقیکردنەوەکان، بۆیە پێویستە ئەو ڕێوشوێنانە بگرنەبەر کە خزمەت بە بەرژەوەندی خوێندکاران دەگەیەنێت، نەک بە پێچەوانەوە.

 

هاوکات سەبا قاسم، مامۆستا بڕیارەکەی فەرمانگەی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی ئامادەیی لە مانگی ئایاردا بە 'شەرعیەتدان بە فێڵکردن و ئاژاوەگێڕی' زانی و دەڵێت:لەسەر چ بنەمایەک وادەی تاقیکردنەوەکان دادەنرێت کاتێک خوێندکاران چوار مانگیان نەخوێندوە؟


چۆن دەتوانرێت تەنها بە یەک مانگ قەرەبوو بکرێتەوە؟

لە ڕاگەیەندراوی ڕێپێوانی ناڕەزایەتییەکەدا، بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە مانگرتنەکە ناوەستێت تا ئەو کاتەی داواکارییەکانی مافەوانی پێشتر باسمان کرد؛ بەشێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ نەکرێن و ڕێنمایی ڕوون و هەروەها دەرکردنی ڕێنماییەکی ڕوون و خێرای سەرۆکایەتی بۆ دواکەوتنی موچە و یەکلاکردنەوە، جگە لەدەرکردنی بڕیارێکی دادپەروەرانە و بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی خوێندکارانی ئامادەیی.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە توندی تاوانکردنی هەر ڕێوشوێنێکی هەڕەمەکی؛ شێوازی هەڕەشە؛ تۆقاندن لە دژی مامۆستایانی مانگرتوو کراوە، جەختی کردووەتەوە کە مانگرتن مافێکی دەستووری و یاساییە.