کرێکاران لە گەرمایەکی تاقەتپڕوکێن کاردەکەن

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کرێکاران لە شارەکانی عێراق لە هۆش خۆیان دەچن یاخود زۆرجار لە بیناکان دەکەونە خوارەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی چوار هەزار کرێکار لە کاتی کارکردن برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

پلەکانی گەرما کاتێک دەگەنە سەرووی ٥٠ پلەی سیلیزی، شوێنەکانی بیناسازی عێراق لە مێژە شوێنێکی مەترسیدارن بۆ کارکردن لە هاوین، سەدان هەزار کرێکار لە گەرمایەکی تاقەتپڕوکێن کار دەکەن.

 

لەوەرزی گەرما کەرەستە بیناسازییەکانی وەک، خشت، بلۆک و کاشی هێندە گەرمدەبن کە سوتێنەرن کاتێک دەستی لێبدەیت، بۆیە هەندێک لە کرێکارەکان بێهۆش دەبن و لە بیناکانەوە دەکەونە خوارەوە.

 

مەترسییەکان لە عێراق گەشە دەکەن کە نەتەوە یەکگرتووەکان وەک پێنجەم وڵات کە زۆرترین کاریگەری لەسەرە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەستنیشانی کردووە، ئەمەش وایکردووە داوای بیرکردنەوە لە شێواز، هەلومەرجی گونجاوی کارکردن و پاراستنی باشتر لە بواری بیناسازی بکرێت.

 

پاش کاتژمێر ٩ی بەیانی و بەدواوە، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و کرێکاران دەست بە کارکردن دەکەن، زۆربەی کات کرێکارەکان بەهۆی چەندین کاتژمێر کارکردن لەژێر تیشکی خۆری سوتێنەر توشی چەندین نەخۆشی دەبن، ئەمەش لە کاتێکدایە دۆخی سەختی ئابووری بە جۆرێکە ئەگەر تەنها ڕۆژێک کار نەکەن توانای پەیداکردنی بژێوی ژیانیان نیە، ئامارە فەرمییەکان ڕێژەی بێکاری عێراقی بە ٪١٦ خەمڵاندووە.

 

هەرچەندە وڵاتانی وەک سعودیە و ئمارات، لەمێژە پشووی نیوەی ڕۆژیان لە کارکردن لە ژێر تیشکی خۆری ڕاستەوخۆدا لە دەوروبەری نیوەڕۆ تا کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ جێبەجێ کردووە، بەڵام ئەمە لە عێراق پەیڕەو ناکرێت و زۆرێک لە کرێکاران بە شێوەیەکی نافەرمی دامەزراون، بەمەش پارێزبەندی یاساییان کەم دەبێتەوە.

 

ناسر عەلی حسێن، بەڕێوەبەری هاوبەشی پشکنین لە وەزارەتی کار داوای لە خاوەنکارەکان کرد کە بە شێوەیەکی بەرفراوان سەلامەتی کرێکاران مسۆگەر بکەن، سەبارەت بە یاساکنیش ڕایگەیاند، "عێراق هیچ ڕێسایەکی تایبەت بە گەرمایی نییە، لە کاتێکدا دەتوانێت بەدواداچوون بۆ نوێکردنەوەی چوارچێوەی یاسایی خۆی بکات".