چۆنێتی لابردنی تۆز یان پیسی چاو بە شێوەیەکی دروست

زۆربەی تەنە نامۆکانی ناو چاو، لەوانەش خۆڵ و پیسی، بە شێوەیەکی سروشتی لە چاو پاکدەکرێنەوە بە چاوتروکاندن و فرمێسک و شۆردنی چاو بە ئاوی پاک، لابردنی تەنی نامۆ لە چاو پێویستە بە وریاییەوە ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی زیانی زیاتر بە چاو نەگەیەنێت

ناوەندی هەواڵ

 

پیسی یان تۆز، یان هەر شتێکی تر ڕەنگە بە سادەیی ببێتە هۆی خوران یان ئاوکردنی چاوەکان، بەڵام دەتوانێت زیان بە چاو بگەیەنێت یان تووشی هەوکردن بیت، ئەمەش دەبێتە هۆی کزانەوە و سووربوونەوەی چاو و زیانی تەندروستی هەبێت.

 

زۆربەی تەنە نامۆکانی ناو چاو، لەوانەش خۆڵ و پیسی، بە شێوەیەکی سروشتی لە چاو پاکدەکرێنەوە بە چاوتروکاندن و فرمێسک و شۆردنی چاو بە ئاوی پاک، لابردنی تەنی نامۆ لە چاو پێویستە بە وریاییەوە ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی زیانی زیاتر بە چاو نەگەیەنێت یان تەنی نامۆ یان مادەی کیمیایی زیادە نەخرێتە ناو چاوەوە و خۆبەدووربگیرێت لە فشارخستنە سەر چاو.

 

چاوەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش هەستیارن بە گۆڕانکاری، بەتایبەتی تەنێکی نامۆ، وەک تۆز یان پیسی، کاتێک شتێک لە چاوەکان گیر دەبێت یەکەم وەڵامی خۆنەویستی لەش چاوتروکاندنە، دووهەم لەگەڵ هەر تەنۆلکەیەکی نەخوازراو بۆری فرمێسکەکان دەست بە بەرهەمهێنانی فرمێسک دەکەن، هەروەها قەبارەکە زیاد دەکات بەپێی پێویست بۆ شۆردنی چاوەکان.

 

تەنۆلکە نامۆکان گەورە بن یان بچووک، وەک گەردیلەی تۆز، نیگەرانییەکان زیاددەکات ئەگەر لەگەڵ هەندێک گەردیلەی تۆزی بێ زیان، توخمەکانی کانزا، شووشە، فایبەر گلاس، یان شتێکی تر هەبن کە ڕەنگە ببنە هۆی خوران و تەنانەت هەوکردنی چاوەکان.

سەرەڕای ئەوەش، ماددە کیمیاییەکان دەتوانن مەترسیدار بن بۆ چاوەکان و مەترسی سووتانەوەی چاوەکان درووستبکەن بەتایبەتی لەگەڵ گۆڕانی pH، جگە لەوەش پاککردنەوەی چاوەکان گرنگە چونکە ئەگەر هەوکردنی پێشتر دەستی پێکردبێت ئەوا شۆردنی ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ گەڕانەوەی چاوەکان بۆ دۆخی ئاسایی.

 

لە کاتی پاککردنەوەی چاوەکان گرنگە سەردانی پزیشک بکرێت لە کاتی دەرکەوتنی هەندێک لە نیشانەکانی وەک، خوێنبەربوون لە بەشی پێشەوەی چاو "پێی دەوترێت هایفیما"، کە ئەمە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ برینداربوونی سەخت کە پێویستی بە چاودێری پزیشکی و ئەگەری خەواندن لە نەخۆشخانە هەیە، ئاوسانی چاو و برینداربوونی، هەروەها خوێنبەربوونی بڵاوبوونەوەی ژێر پێڵوی چاو لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ هەوکردن.

 

لە کاتی بوونی هەر تەنۆلکەیەکی نامۆ لەناو چاوەکان یان گەردیلەی تۆز، گرنگە خۆ بەدوور بگیرێت لە بەکارهێنانی دەست بۆ خوراندن و پەستانخستنە سەرچاوەکان و شۆردنی، بەڵکو گرنگە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و لە کاتی هەبوونی هەر نیشانەیەک یاخود گۆڕانکارییەک گرنگە سەردانی پزیشکی تایبەتی بکرێت.