ژنانی ئۆکراینی لە خزمەتکردنی وڵاتەکەیاندا جیاوازی جێندەری دەشکێنن

ژنانی ئۆکرانیا ڕۆڵ و بەرپرسیارێتییەکی گرنگ دەگرنە ئەستۆ کە پێشتر لەبەردەستیاندا نەبووە، ئەو کارانە دەکەن کە پێشتر بە کاری پیاوان ناسراوە و هەروەها ٦٠ هەزار ژن لە هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیادا خزمەت دەکەن، کە پێنج هەزاریان لە یەکەکانی شەڕدان.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتێکدا ئۆکراینا شەڕ دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی ڕووسیا، ژنانی ئۆکرانیا ڕۆڵ و بەرپرسیارێتییەک دەگرنە ئەستۆ کە پێشتر لەبەردەستیاندا نەبووە، زۆرجار لە بارودۆخێکی پڕ کۆسپ و مەترسیداردا هەوڵەکانیان بەردەوامی پێدەدەن.

 

لە دوای شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا هەزاران پیاوی ئۆکراینی کارەکانیان بەجێهێشت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە سەربازییەوە بکەن و بەرگری لە وڵاتەکە بکەن، دوای ئەوەی ڕووسیا نزیکەی ١٦ مانگ لەمەوبەر لەشکرکێشی کرد و شەڕ لە نێوان هەردوو وڵات دەستیپێکرد کۆمەڵێک ئەزموونی نوێ و جیاواز هاتە کایەوە بۆ ژنان، لە ڕۆشتنی پیاوان ژنانی ئۆکراینی هەنگاوی نوێ دەنێن و بەرەنگاری کۆسپەکانی بەردەمیان دەبنەوە، چونکە یاسای ئۆکراینی پێشتر ڕێگری لە ژنان دەکرد کە ئەو کارانە بکەن کە زۆر بە مەترسیدار دادەنرێت.

 

بە کانگاکردنی ژێر زەوی، ساختەکردنی کانزا گەرمەکان، و بەڕێوەبردنی ئامێری قورس ئەمانە تەنها چەند کارێکن لەو کارانەی کە پێشتر ژنانی ئۆکرانیا ڕێگەیان پێنەدرابوو ئەنجامی بدەن، بەڵام لە ئێستادا ژنان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەردەوامی کارکردنی سێکەتەرە جیاوازەکانی وڵاتەکەیان.

 

بەڵام کاتێک سەرۆکی ئۆکرانیا دوای داگیرکردنی ڕووسیا یاسای سەربازی ڕاگەیاند و داوای بەشداریکردنی هاونیشتیمانیانی لە هێزە سەربازییەکان کرد، بەمەش یاساکانی ئێستای وڵاتەکەی ڕاگرت، ژنانی ئۆکراینی چوونە سەر کارە نوێکان، ژنان لە مێژوودا ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان لە هێزی کاردا هەبووە لە کاتی جەنگدا، ئەو کار و بەرپرسیارێتییانەیان لە ئەستۆ گرتووە کە بە شێوەیەکی نەریتی لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوەدەبرا وەک لە هەردوو جەنگی جیهانیدا ڕوویدا.

 

لە کاتی شەڕی ڕووسیا و ئۆکریان کاتێک سەدان کانگەری پیاو وەرگیران بۆ سەربازی، کۆمپانیای کانگاکانی تێتیانا داوای کرد کە ژنە خۆبەخشەکان لە ژێر زەویدا کار بکەن، ژمارەیەکی بەرچاوی ژنان پەیوەندیان پێوەکردن و بوێرانە ئەرکەکانیان لە ئەستۆگرت.

 

بەپێی وتەی یەڤێنیا کراڤچوک، ئەندامی پەرلەمانی ئۆکرانیا، لە ئێستادا  ٦٠ هەزار ژن لە هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیادا خزمەت دەکەن، کە پێنج هەزاریان لە یەکەکانی شەڕدان.

 

شکاندنی نۆرمەکانی جیاوازی جێندەری جێگەی تەحەدایە، بەڵام ئەم ژنانە ڕێگا بۆ یەکسانی زیاتر خۆش دەکەن و،هیوادارن خۆیان و نەوەکانی داهاتوو بەهێز بکەن کە بەرامبەر کۆسپ و ئاستەنگییەکانی بەردەمییان بوەستنەوە و خزمەتی وڵاتەکەیان بکەن.