پلانی "حیجاب و پاکیزەیی" گەیشتە بازرگانییە ئۆنلاینەکان

بە پشتبەستن بەو وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە، حکومەتی ئێران پلانی "حیجاب و پاکیزەیی"ی بۆ بازرگانی ئۆنلاین دەستپێکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

پلانی "حیجاب و پاکیزەیی"ی حکوومەتی ئێران بۆ درێژەدان بە حیجابی زۆرملێ بۆ ژنان تەنیا لە فەزای گشتی و بوونیان لەسەر شەقامەکان سنووردار نەبووە، بەڵکو درێژکرایەوە بۆ بازرگانی ئۆنلاین.

 

بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ژمارەیەکی زۆر لە پەیجەکانی ئینستاگرام کە زۆربەیان لە بواری فرۆشتنی جلوبەرگی ژنان چالاک بوون، بانگهێشتنامەیان بۆ داواکاری گشتی ڕاگەیاندووە.

 

خاوەن بازرگانییە ئۆنلاینەکان ناچار بوون وێنە و پۆست لە پەیجەکانیان لاببەن، هەروەها هێڵی پەیوەندی نێوان فرۆشیاران و کڕیارانیش بلۆک کراوە.

 

لەمبارەیەوە بەشێک لە پەیجەکان ڕایانگەیاندووە کە بەپێی فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەکان و پۆلیسی فاتا، لەمەودوا پۆست و ستۆری ئەو مۆدێلانە ئەنجام نادرێت، بەڵکو وێنە و ڤیدیۆیی مۆدێلی جلەکان بە شێوەیەکی وەستاو ئەنجامدەدرێت.