کوێستان محەمەد: سێ نەخۆشخانەی دەروونی درێژخایەن دەکرێتەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردنەوەی سێ نەخۆشخانەی درێژخایەنی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک ڕاگەیاند، ئەمەش پرۆژەیەکی هاوبەشی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢٢ی ئەیلول، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەت و ئەندامانی دیوان کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ شاندی وەزیری تەندروستی ئەنجامدا و پرۆژەیەکی هاوبەشیان بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەی دەروونی درێژخایەن لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

 

پڕۆژەکە بە هاوبەشی نێوان وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی تەندروستی و بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، کە بریتییە لە کردنەوەی سێ  نەخۆشخانەی دەروونی درێژخایەن لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، ئامانجی پڕۆژەکەش بۆ ئەو ژنانەیە کە  نەخۆشی دەرونیان ھەیە، هەروەها ئەو ژنانەی لە ١٠٠٪‏ بیرکۆڵن و کەسوکاریان نییە بیانگرێتە خۆ .

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و دابینکردنی پێداویستییەکانی داوە.

 

ت.پ