کەسوکاری بێسەروشوێنەکان لە هەفتەی ٨٢٣ی چالاکییەکانیاندا گردبوونەوە
لە هەفتەی ٨٢٣دا کەسوکاری بێسەروشوێنەکان و ئیهەدەی ئامەد بەدروشمی "با بێسەروشوینەکان بدۆزرێتەوە، دۆسیەکان دادگایی بکرێن" لەبەردەم یادەوەری مافی مرۆڤ لە پارکی کۆشویۆلۆ کۆبوونەوە.
ئامەد
عومەر سامان، سکرتێری لقی ئیهەدەی ئامەد، سەرنجی بۆ خەباتی ئیهەدە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ڕابردوو ڕاکێشا، هەروەها بۆ سەیت ڕیزا و هاوڕێکانی کە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧دا لەسیدارەدراون، بەبیریهێنایەوە کە سەیت ڕیزا بە کەمکردنەوەی تەمەنی لەسیدارەدراو وتی: بۆ ئاشتییەکی شکۆمەندانە پێویستە ڕووبەڕووی ڕابردوو ببنەوە، داواکارین شوێنی گۆڕی سەیت ڕیزا و هاوڕێکانی ئاشکرا بکرێت.
لە چالاکی ئەمڕۆدا باسی ئەزموونی عەبدولـلەتیف یاگیزای کرا کە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ لە ماردین لە دەستبەسەریدا بێسەروشوێن بوو، عەلی ئیحسان دەمیرتاش، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئیهەدەی ئامەد باسی لە ئەزموونی عەبدولـلەتیف یاگیزای کرد و وتی: بەهۆی فشارەکانەوە، لە گوندەکەوە کۆچی کردووە بۆ ناوەند، ڕۆژانە بۆ بژێوی ژیانی لە شوێنێک کار دەکرد. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٥، کاتێک بۆ دراوسێکەی کاردەکات، پۆلیس داوای ناسنامەی لێکرد. کاتێک عەبدوللـلەتیف دەڵێت من ئەکرەم یاگیزای نیم، پۆلیس پێی دەڵێت ناسنامەکەت ساختەیە و دەیخەنە ئۆتۆمبێلەوەو دەیبەن.
بنەماڵەکان چەند شوین بگەڕێن بێئەنجامە، دەوترێت کە بردراوە بۆ فەرماندەیی جەندرمەی شاری ماردین و ڕاگەیەندراوە کە سێ ڕۆژ پێش ئێستا ئازاد کراوە. بەڵام دوای دەستبەسەرکردنی هیچ زانیارییەک لە لایەن ناوبراوەوە وەرنەگیرا، تا ئێستا لێکۆڵینەوەی دروست نەکراوە، دیارنەمانی لە سەردەمی تانسو چیلەر، سلێمان دەمیرل، مەهمەت ئاگار و ئونال ئەرکان بووە.
بەیاننامەکە دوای دانیشتنەکە کۆتایی هات.