کرماشان، ژنانی گەنج لە ٨ی ئاداردا داوای ئازادکردنی زەینەب جەلالیان کرد
ژنانی گەنجی کرماشان بە دەستپێکردنی هەڵمەتی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشوازییان لە ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان کرد.
کرماشان
لە سەرەتای مانگی ئادارەوە ژنانی گەنج لە کرماشان بە بڵاوکردنەوەی تراکی دەنگی پێشوازیی لە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان و وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و بانگەوازی بۆ ئازادکردنی زەینەب جەلالیان پێشوازییان لە ٨ی ئادار کرد.
پەیامی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی و دروشمی "بە ڕۆحێکی شیرینەوە لە تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادیدا بەردەوام دەبین"، ئەو پەیامانە بوون کە لە تراکە دەنگییەکاندا بڵادەکرێنەوە.
بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" گەنجانی شۆڕشگێڕ بۆ ٨ی مارس کۆتاییان بە چالاکییەکان هێنا.
ت.پ