کەرکوک، شیرین عەبدوڵا لە بازاڕی ئازادی لە بانگەشە بەردەوامە
پارێزەر شیرین عەبدوڵا، کاندیدی ژمارە ٣٣ لە بازنەی ١ی شاری کەرکوک، بەردەوامە لە بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەمڕۆ بازاڕی ئازادی شارەکەی بەسەرکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ پارێزەر و کاندیدی سەربەخۆ شیرین عەبدوڵا، ژمارە ٣٣ لە بازنەی ١ی پارێزگای کەرکوک، بازاڕی ئازادیی شارەکەی بەسەر کردەوە و بەڵێنی خۆی بۆ هاوڵاتیان دووپاتکردەوە کە ببێتە پارێزەری مافەکانیان و دەنگی ڕاستەقینەی گەل بێت لە پەرلەمانی عێراق.
لە بەرامبەردا هاوڵاتیان پێشوازییان لە کاندیدی سەربەخۆ شیرین عەبدوڵا کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە متمانەی خۆیان دەبەخشنە ئەو کاندیدە، تا دوور لە بەرژەوەندی حزبی و کەسی داکۆکیکاری مافەکانیان بێت.
هاوڵاتیان ئاماژەیان بەوەدا کە نزیکەی ٦ نوێنەری دیکەی شاری کەرکوک لە ساڵانی ڕابردوودا چوونەتە پەرلەمانی عێراق نەیانتوانیوە خزمەت بە شارەکە بگەیەنن، بۆیە داواکارن بوون لە شیرین کە ببێتە نوێنەری ڕاستەقینە و خزمەت بە گەل و کەرکوک بکات.
ت.پ