کەرکوک؛ پێشەنگایەکی شێوەکاری بۆ ٣٠ هونەرمەند کرایەوە

لە شاری کەرکوک، بە دروشمی "هونەری شێوەکاری لەناوەڕۆکدا خۆی بەرەنگاریی و پەیوەندییە" چوارەمین پێشەنگای شێوەکاری کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی ٢٨ی ئایار، لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری لە شاری کەرکوک، بە دروشمی "هونەری شێوەکاری لەناوەڕۆکدا خۆی بەرەنگاری و پەیوەندییە"، لقی کەرکوکی سەندیکای هونەرمەندانی عێراقی بە هاوکاری لەگەڵ سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک هەستان بەکردنەوەی خولی چوارەمی پێشەنگای شێوەکاری تایبەت بە شوێنە کەلەپورییەکان بۆ کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی شێوەکار کە مانگی ڕابردوو بەشدارییان کردبووە لە سیمپۆزیۆمی قەڵای کەرکوک.

 

لە پێشانگاکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، چالاکوانان، رۆشنبیران و نوێنەری ناوەندە رۆشنبییرکانی شارەکە ئامادەبوون، ٣٠ تابلۆی هوونەری نمایشکرا کە لەلایەن ٣٠ هونەرمەندی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی شارەکەوە کێشرابوون، تابۆلۆکان دەربڕی شوێنەوارە مێژووییەکانی قەڵای دێرینی کەرکوک بوون.

 

مانگی ڕابردوو ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی پرۆژەی نمایش کردنی شوێنە دێرینەکانی بووە، کە شێوەکاران تابلۆ و وێنەکانیان لەناو قەڵای کەرکوک کێشاوە.