کۆنگرەی ستار لە لوبنان پاڵپشتی لە هەڵمەتی "هەموومان یەپەژەین" دەکات

کۆنگرەی ستار لە لوبنان پشتیوانی خۆی بۆ یەپەژە دەربڕی و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی یەپەژە لە پاراستنی کۆمەڵگە و گرنگی بەشداری ژنان لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا.

ناوەندی هەواڵ

 

پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی تەڤگەر و ڕێکخراوەکانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ٢٦ی نیسان بە ڕاگەیاندراوێک بە دروشمی "هەموومان یەپەژەین" و "یەپەژە نوێنەرایەتیمان دەکات"، هەڵمەتێکی پشتیوانی لە یەپەژە دەستپێکرد.

 

کۆنگرەی ستار لە لوبنان لە ڕاگەیاندراوەکەدا پشتیوانی خۆی بۆ یەپەژە ڕاگەیاندو تیایدا هاتووە: دەبێت یەپەژە بەشداری لە پێشهاتەکانی داهاتووی سووریادا بکەن.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا پشتیوانی خۆی بۆ یەپەژە و پێویستی بەشداریکردنی لە هەر پێکهاتێکی داهاتوو لەگەڵ حکومەتی کاتی سووریا دووپات کردەوە، جەختی لەسەر پێویستی داننان بە ڕۆڵ و بەشدارییەکانی یەپەژە و پاراستنی سەربەخۆیی و پاراستنی پێگەی خۆی وەک هێزێکی ڕێکخراوی ژنان لە چوارچێوەیەکی فراوانتری نیشتمانیدا کردەوە.

 

کۆنگرەی ستار داوای لە گروپەکانی ژنان و هێزە دیموکراتییەکان و ڕای گشتی کردووە پاڵپشتی لە خەباتی ژنانی سووریا و ڕۆڵی پێشەنگیان لە پاراستنی کۆمەڵگە و بونیادنانی داهاتوویەکی ئارامتر و دادپەروەرتر بکەن.