"لەبەلجیکا لە کۆی ١٠ منداڵێ کچ نۆیان زیانبەرکەوتووی دەستدرێژی سێکسین"
ئیزابێل ڤێرهایگن، بەڕێوەبەری نیشتمانی بەلجیکا لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی مافی منداڵان پلان ئینتەرناشناڵ ڕایگەیاند، کە هەڵمەتێکیان بۆ ڕاکێشانی سەرنج بۆ دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵانی کچ لەو وڵاتە دەستپێکردووە.
ناوەندی هەواڵ
ئیزابێل ڤێرهایگن بە بەلگا کە ئاژانسی فەرمی بەلجیکایە ڕاگەیاندووە، ڕێپێوانێکیان لە شاری گێنت ڕێکخستووە بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک بۆ پارێزراوی منداڵانی کچ ڕابکێشن، ئەم هەڵمەتە کە لە چوارچێوەی ڕێپێوانێکدا دەستیپێکرد بە نزیکەی ٩٠٠ کەس بەشدارییان تێدا کرد و ٢٠٦ هەزار و ٩٨٨ یۆرۆی وەک هاوکاری کۆکردەوە.
ئیزابێل ڤێرهایگن ڕوونیکردەوە، کە پەیامێکی توندیان لە دژی ئازاردانی سێکسی و توندوتیژی لەسەر شەقامەکان ناردووە، وتی: لە وڵاتی ئێمەدا لە کۆی ١٠ منداڵی کچ نۆیان تووشی ئازاردانی سێکسی بوون، لە سەرانسەری جیهاندا نزیکەی یەک لەسەر سێی ژنان تووشی توندوتیژی جەستەیی یان سێکسی بوون لە ژیانیاندا، هەرگیز نابێت ئەمە قبوڵ بکەین و ڕێزیان لێبگرین.
ۆیزابئل ڤێرهایگن ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەخشینانەی کە لە کاتی چالاکیی سەرەتایی "Her Walk"دا کۆیدەکرێنەوە بۆ پڕۆژەکان بەکاردەهێنرێن کە ئامانجیان بەهێزکردنی منداڵانی کچە لە سەرانسەری جیهان.