کۆنگرەی ستار: کەس ناتوانێت وڵاتەکەمان لێبستێنێت
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر کۆبانێ بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: کەس ناتوانێت وڵاتەکەمان لێبستێنێت.
کۆبانێ
دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر شاری مەنبج، هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێش زیادی کرد، ئەوەش زاندراوە کە مەبەست لێی هێرشکردنە سەر پردی قەرەقۆزاخە کە بەرەو باشوور و ڕۆژئاوای کۆبانێ دەڕوات، بۆ کردنەوەی دەرگای هێرشکردنە سەر شاری کۆبانێ، دوای ئەم هێرشانە و ئەو پلانەی کە داڕێژرا، هەموو گەلی کورد و دۆستانی کورد بۆ کۆبانێ سەفەربەر بوون، هەروەها کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فورات بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرشەکانی سەر شاری کۆبانێ و ڕوخانی سیستمی بەعس بڵاوکردەوە.
ئەو بەیاننامەیە لە مەیدانی ئازادی ژنان لە کۆبانێ بە بەشداری ژنانی دەزگاو ڕێکخراوەکان درا، پەیمان عەلوش، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فورات کە بەیاننامەکەی خوێندەوە، ڕایگەیاند، دوای ٥٤ ساڵ، ڕژێمی دەسەڵاتدار کە گەلی سووریای بڵاوکردەوە، سیستمی یەک ئاڵا، یەک زمان، یەک نەتەوەی گرتەبەر و مافی هەموو پێکهاتەکانی پێشێلکرد، ئەمڕۆ داڕما.
پەیمان عەلوش ڤەبیری هێنایەوە کە لە ١٩ی تەمووزدا بنکەیەکی دیموکراسی و ئازادی بۆ هەموو گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەموو خەڵکی ناوچەکە بونیاد نراو وتی: ئەم بنکەیە لە دەوری ئەم شۆڕشە لەلایەن پێکهاتەکانەوە پارێزراو بوو، ژیانێکی یەکسان، مافی هەموو ئەندامان پارێزراو بوو، ئەمەش بووە مۆدێلێکی نوێ بۆ مرۆڤە ئازادیخوازەکان، بەتایبەت بۆ شۆڕشی ژنان، ژنێک کە هەزاران ساڵە بە ئازادی و یەکسان و بە کەرامەت لە سیستمی ئێستادا ژیاوە، هێڵی ژنی ئازاد هەموو ژنانی لە کایەی سیاسی، سەربازی، دیپلۆماسی و کۆمەڵایەتی ژیاندا بەرەوپێش دەبرد، بەمەش ئەم سەدەیە دەبێتە سەدەی شۆڕشی ئازادی ژنان.
"ژن لە سیستمی نوێدا شوێن بگرن"
پەیمان عەلوش ئاماژەی بەوەشکرد، بە شکستی سیستمی بەعس و ئەو پشێوییانەی کە ئەمڕۆ لە هەموو خاکی سووریادا ڕوودەدات، حکومەتی تورکیا و چەتەکانی جارێکی دیکە هێرش دەکەنە سەر ئەم ناوچەیە و دەیانەوێت ئەو ناوچەیە داگیر بکەن، ەیەوێت ناکۆکی لەنێوان لایەنەکاندا دروست بکات، هەوڵ دەدات ئەو سیناریۆیانە دووبارە بکاتەوە کە لە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی ڕوویانداوە. بەتایبەت دوای هێرشەکانی سەر کۆبانێ کە ڕۆحی نەتەوەیی لێ بونیاد نرا، ئەمڕۆ بووەتە شەرەفی گەلی کورد، کۆبانێ جارێکی تر بە ڕۆحی ئارین و گەڵهاتانەوە بەرخۆدان دەکات و جارێکی تر داگیرکاری دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی تێکدەشکێنرێت، هەروەها ئێمە بەشێکین لە سووریایەکی نوێ کە بڕیارە بونیاد بندرێت و دەستورێکی نوێ بونیاد بنرێت، پێویستە مافی هەموو ئەندامان پارێزراو بێت، پێویستە هەموو ئەندامەکان بە کولتوور و زمان و ناسنامەی خۆیانەوە بژین، بەناوی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنانەوە بانگەواز دەکەین و دەڵێین ژنان لەم سیستمەدا جێگەی خۆیان بگرن و پڕۆژەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ببێتە مافی هەموو ژنانی سووریا.
بەیاننامەکە بە دروشمی "بەرخۆدان ژیانە" و "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" کۆتایی هات.