کۆنگرەی ستار: بە ئامانجگرتنی هەر پێکهاتەیەک تاوانێکی بەکۆمەڵە کە هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی دەکات

کۆنگرەی ستار داوای دەرکردنی ڕاگەیاندراوێکی ڕوون سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی ئاگرکەوتنەوەکان، کە بە تایبەتی ئەو ناوچانە دەکاتە ئامانج کە بنەماڵە عەلەوییەکان تێیدا نیشتەجێن.

ناوەندی هەواڵ- کۆنگرەی ستار دووپاتی کردەوە کە ئەم تاوان و پێشێلکاریانەی کە لە ناوچە کەنارییەکانی سووریا ڕوودەدەن، ناتوانرێت لە میراسی دوور و درێژی نکۆڵی و پەراوێزخستن جیابکرێنەوە کە ساڵانێکە تایبەتمەندی دیمەنی سووریا بووە، سەرەتا لە سەرکوتی هاوڵاتیانی مەدەنیەوە دەستپێدەکات، لە ڕێگەی دەستگیرکردنەوە، کۆتایی بە هەڵاواردنی تائیفی دێت.

 

ڕۆژی ٩ی تەمموز، کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە فریاگوزاری و پاڵپشتی لۆژستیک پێشکەش بەو کەسانە بکەن کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی کەناراوەکانی سووریاوە زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها دەستبەجێ کاربکەن بۆ ناردنی لیژنە سەربەخۆکانی لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان سەبارەت بەم ئاگرکەوتنەوانە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئێمە لە کۆنگرەی ستار بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان دەکەین کە کاریگەرییان لەسەر چینە بەرفراوانەکانی گەلی سووریا هەیە، دیارترینیان ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییە کە بە ئەنقەست و سیستماتیک لە کەناراوەکانی سووریا ڕوویانداوە، مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران کەس دروستکردووە و ڕووبەڕووی مەترسی ئاوارەبوون و دەرکردنیان دەبنەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە دووبارەبووانە، بە تایبەتی ئەو ناوچانە دەکاتە ئامانج کە خێزانە عەلەوییەکان نیشتەجێن، ناتوانرێت بە دابڕان لە چوارچێوەی فراوانتری سیاسەتەکانی جینۆساید و ئاوارەبوونی زۆرەملێ سەیر بکرێت، ئامانجیان هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتییە و وە پاڵنانی مەزهەب و پێکهاتەکان بەرەو دابەشبوون و ململانێی ناوخۆیی زیاتر، لە خزمەتی ئەو بابەتانەیە کە نە نوێنەرایەتی خواستەکانی گەلی سووریا دەکەن و نە ڕەنگدانەوەی پڕۆژەی ئەو دەوڵەتە فرەیی و دیموکراتییەن کە ئێمە لە پێناویدا خەبات دەکەین.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، وەک کۆنگرەی ستار، پێیان وایە هەر هەوڵێک بۆ بەئامانجگرتنی پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی دیاریکراو، بەبێ گوێدانە پاساوەکەی، تاوانێکی بەکۆمەڵ پێکدەهێنێت کە مەترسی لەسەر پڕۆژەی ئاشتی مەدەنی دروست دەکات، تۆوی دوژمنایەتی تائیفی و ناسیۆنالیستی دەچێنێت، ئەم تاوانانە دەبێت بە هەڵوێستی ڕوون لەلایەن هەموو هێزە سیاسی و مافی مرۆڤە چالاکەکانی وڵاتەوە ڕووبەڕوو ببنەوە، حکومەتی کاتی ڕاستەوخۆ بەرپرسیار بن لە پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان.

 

کۆنگرەی ستار خوازیاری لێدوانێکی ڕوونە سەبارەت بەم ڕووداوانە و کردنەوەی لێکۆڵینەوەی گشتی و بێلایەن و لێپرسینەوە لە هەر کەسێک کە سەلمێنرا کە تێوەگلاوە بێت، جا لە پاشماوەکانی ڕژێم بێت یان لە گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی خۆی، پەردەپۆشکردنی ئەم پێشێلکارییانە دەرگای بەردەوامبوونی ئەم سیاسەتە شەڕانگێزانە دەکاتەوە و بێ سزایی بەردەوام دەکات.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا تاوانباری ئاوارەکردنی سیستماتیکی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی کە زۆربەیان عەلەوی بوون لە دەیان گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی حەما کرد، ئاوارەکردنی زۆرەملێ لە ڕێگەی فشاری ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ و ڕێگەی جۆراوجۆرەوە ئەنجامدراوە، لەوانە هەڕەشە و توندوتیژی و دەستکاریکردنی یاساکانی خانووبەرە، وەک هەوڵێک لە ناچارکردنیان بۆ چۆڵکردنی زەوی و موڵکەکانیان، بە توندی شەرمەزاری دەستگیرکردن و پێشێلکارییە ئاسائیشییەکان دەکەین کە گەنجانی کورد دەکەنە ئامانج لە دیمەشق و ناوچەکانی دیکە، بە بێ هیچ بنەمایەکی یاسایی، بە شێوەیەک کە نەک تاکەکان بەڵکو ناسنامە و بوونی کورد بە گشتی بکاتە ئامانج، لە چوارچێوەی تۆقاندنی نەتەوەیی و سیاسیی قبوڵنەکراودا.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ناتوانرێت ئەم پێشێلکارییانە لە سیاسەتە ناڕەواکانی خانووبەرە جیابکرێنەوە، کە لە ڕێگەیەوە خێزانەکان ماف و موڵکەکانیان لێ زەوت دەکرێت، لە ڕێگەی سەپاندنی ڕێکەوتنی کرێی زۆرەملێ یان یاسای ئارەزوومەندانە بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو جێبەجێکراو، بە ئامانجی بەتاڵکردنەوەی تەواوی ناوچەکانی دانیشتوانی ڕەسەنی خۆیان، وتی: ئەم کارانە خراپترین شێوەکانی پاکتاوی نەتەوەیی دەهێنێتە بەرچاو و بەتەواوی دژایەتی هەر پڕۆژەیەک دەکات بۆ بونیادنانی سووریا لەسەر بناغەکانی دادپەروەری و هاوڵاتییەکی یەکسان.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەتاوانبارکردنی  ڕووداوەکانی ڕفاندن و کوشتن کراوە کە چالاکوانان و هاوڵاتیانی مەدەنی لە کۆمەڵگە جۆراوجۆرەکانی سووریا دەکەنە ئامانج، بەبێ هیچ پێشکەوتنێکی راستەقینە لە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە بەرپرسان، لە کۆنگرەی ستاردا جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەم تاوان و پێشێلکاریانە ناتوانن جیابکرێنەوە لە میراسی دوورودرێژی نکۆڵی کردن و پەراوێزخستن کە چەندین ساڵە دیمەنی سووریای تایبەتمەند کردووە، هەر لە سەرکوتکردنی هاوڵاتیانی مەدەنییەوە دەست پێدەکات تا دەستگیرکردنی هەڕەمەکی، تا جیاکاری تایەفەگەری و پێشێلکردنی موڵک و ماڵ و لەناوبردنی نەیاران، بەردەوامبوون لە نکۆڵیکردن، سەرقاڵکردن و پاساوهێنانەوە تەنها ئەم ڕاستیە ئازاربەخشە زیاتر پتەوتر دەکات و ڕێگری لە بەدەستهێنانی دادپەروەری ڕاستەقینە دەکات.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە دەرەوەی بەرپرسیارێتی سیاسی و ئەخلاقیمان وەک تەڤگەری شۆڕشگێڕی ژنان کە هەوڵی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد لەسەر بنەمای بەها مرۆییەکان و ڕزگارییەکی هەمەلایەنە، دووپاتی دەکەینەوە کە پاراستنی کەرامەت و مافەکانی هاوڵاتیان لەسەر خاک و موڵک و ماڵی خۆیان، و دەستەبەرکردنی ئاسایشیان، پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ دەستەبەرکردنی هەر گۆڕانکارییەکی دیموکراتی ڕاستەقینە لە سووریا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم ڕێکخراوەکانی مرۆیی و مافی مرۆڤ کراوە بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی، فریاگوزاری و پاڵپشتی لۆژستی بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی کەناراوەکانی سووریاوە زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها کردەوەی خێرا بۆ ناردنی لیژنە سەربەخۆکانی لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان سەبارەت بەم ئاگرکەوتنەوانە و پێشێلکارییە فرەییەکانی موڵک و ماڵی و ئاوارەبوون، هەروەها فشاردان بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو ئەو سیاسەتانەی کە پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا دەکەنە ئامانج لەسەر بنەمای ناسنامە، ئێمە دەنگمان لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە بەرزدەکەینەوە کە ماڵ و خاک و ئاسایشیان لەدەستداوە و دووپاتی دەکەینەوە کە دادپەروەری دابەشنەکراوە، پرۆسەی ئاشتی لە سووریا تەنها بە وەستاندنی پێشێلکارییەکان و دابینکردنی دادپەروەری بۆ قوربانییەکان و سەپاندنی لێپرسینەوەی ڕاستەقینە تەواو دەبێت.