کۆنگرەی ستار بە سەردانیکردنی سیمینار و پەروەردە بەردەوامە لە چالاکییەکانی
لەیلا حسەین، بەڕێوەبەری کۆمیتەی ناوچەی کۆمەڵایەتی کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باسی لە کارەکانی لیژنەکە کرد و ڕایگەیاند، لە ڕێگەی پەروەردە و سیمینارەوە ژنان شارەزا دەبن و لە ڕێگەی کارەکانیانەوە کێشەکان چارەسەر دەکەن.
زەینەب عیسا
قامیشلۆ-کۆمیتەی ناوچەی کۆمەڵایەتی کۆنگرەی ستار لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دامەزراوە، بە ڕێکخستنی کۆمەڵگە درێژە بە چالاکییەکانی دەدات، بنەمای ڕێکخستنەکەیان پەروەردەکردنی ژنان و منداڵ و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتە، لەیلا حسەین، بەڕێوەبەری کۆمیتەی ناوچەی کۆمەڵایەتی کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی کۆمیتەی ناوچەی کۆمەڵایەتی کۆنگرەی ستار بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
"کاری ئێمە ڕێکخستنی کۆمەڵگەیە"
لەیلا حسەین باسی لە کار و چالاکییەکانی کۆمیتەی ناوچەی کۆمەڵایەتی کرد و وتی: کارەکانی کۆمیتەی ناوچەی کۆمەڵایەتی سەربەخۆیە، ئێمە بە پێی پێوەرە دیموکراسیەکان و سیستمی فیدراڵی خۆمان ڕێکدەخەین، لە لایەکی دیکەشەوە ئەوان کاری کۆمیتەی ناوچەی کۆمەڵایەتی دەکەن ڕێکخستنی کۆمەڵگە لە ڕێگەی سیمینار و پەروەردەی ژنان و منداڵان و ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵگەدا تووشی ئازاردان بوون، ئێمە پڕۆژەی تایبەتیان بۆ دروست دەکەین.
"عەقڵیەتی پیاوسالاری لە کۆمەڵگە لاببەن"
لەیلا حسەین سەبارەت بە ئامانجی کارەکانی کۆمیتەی ناوچەی کۆمەڵایەتی وتی: ئامانجمان لەگەڵ کاری کۆمیتەی ناوچەی کۆمەڵایەتی پەرەپێدان و باشترکردنی کاروباری کۆمەڵگایە، دووەمیان دوورخستنەوەی عەقڵیەتی پیاوسالارییە لە کۆمەڵگا. چونکە پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستی پێکردووە.
"کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت چارەسەر دەکرێن"
لەیلا حسەین سەرنجی بۆ ئەو کار و چالاکییانە ڕاکێشا کە لە ماوەی ساڵەکەدا ئەنجام دراون و درێژەی بە قسەکانی داو وتی: لە کۆمیتەی مەیدانیدا کۆمیتەیەکی توندوتیژی هەیە، ئەم کۆمیتەیە دەچێتە لای ئەو خێزانانەی کە تووشی توندوتیژی بوون و هەموو مانگێک سەردانیان دەکات، پەروەردە بە تایبەتی دەدرێت بە ژنان و ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن چارەسەر دەکرێن و تا ئەمڕۆش بەردەوامن لە چارەسەرکردنیان، بەهۆی ئەو عەقڵیەتە پیاوسالارییەی کە هەزاران ساڵ لەمەوبەر چێندراوە ئەمەش بە خێرایی ناگۆڕێت ئێمە لەڕێگەی پەروەردەوە دەگۆڕین.
"ئێمەی ژنان خاوەنداری لە شۆڕشی خۆمان دەکەین"
لەیلا حسەین کار و چالاکییەکانی ساڵی نوێی باسکردو ل کۆتاییدا وتی: ئامادەکارییەکانمان بۆ ساڵی نوێی ٢٠٢٥ سەردانی ماڵەکان و ئەنجامدانی پەروەردەو سیمیناری زیاتر و بەردەوامبوونە لە چارەسەرکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دەمەوێت بە هەموو ژنان بڵێم بۆ مافەکانیان بوەستن، شۆڕشی ڕۆژئاوا دەرفەتی زۆری پێداون بۆ بونیادنان، بۆ ئەوەی ژنان مافیان هەبێت، ئێمە وەک ژنان خاوەنداری لە شۆڕشی خۆمان دەکەین، دەرگاکانمان بەڕووی هەموو کەسێکدا کردووەتەوە و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەدەین.