٣٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی فەوجی سەربازی ژناندا تێدەپەڕێت
فەوجی سەربازی ژنان لە ١١ـی تشرینی دووەم ساڵی ١٩٩٦ دامەزرا، لە سەرەتادا ژمارەی ئەندامانی ئەم فەوجە کەم بوو،ن بەڵام دواتر ژمارەیان زیادی کرد و گەیشتە نزیکەی ٥٠٠ ژن.
ناوەندی هەواڵ
٣٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی فەوجی سەربازی ژناندا تێدەپەڕێت، هێزێک کە بە بەشداری ژنانی سلێمانی دامەزرا و دواتر ژمارەی ئەندامانی گەیشتە نزیکەی ٥٠٠ ژن.
ئەم هێزە لە کاتێکدا دامەزرا کە ژنان لەهەموو بوارەکانی ژیان دووردەخرانەوە، بە تایبەتی ژنان لە بواری سەربازیدا وەک قەدەغە دەبیندران، بەڵام ژنان بە دامەزراندنی ئەم فەوجە لە ناوەندە سەربازییەکاندا خۆیان سەلماندووە و توانیویانە فەرماندەیی و پلەی سەربازی وەربگرن.
ئێستا بە فەوجی ٢ی ژنان ناسراوە و سەر بە یەکەی ١٠٦ی هێزەکانی حەفتا (٧٠)یە، ناهیدە ئەحمەد فەرماندەی فەوجەکەیە و ڕێزان ڕەشید وەک سەرپەرشتیاری فەوجەکە کار دەکات.