کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: بەپەلە هەنگاو بنێن بەرامبەر بە کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو داوا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات بەرامبەر بە کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا هەنگاو بنێن.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئەو هاوڵاتییە سڤیلانەی کە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین چوونەتە بەنداوەکە لە زیادبووندایە، کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر دانیشتووانی بەنداوی تشرین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەرگیز گوێی بەو تاوانە مرۆییانەی نەداوە کە ئەنجامی دەدات، ڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر خودی بەنداوەکە و ئەگەربەنداوەکە زیانی پێبگات، کارەساتێکی ژینگەیی و مرۆیی ڕوودەدات، جگە لەوەش کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامە، لەناویاندا ژنان و منداڵان، ئەو ژنانەی کە هێزێکی زۆریان نیشانداوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەیان.

 

کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا لە ڕاگەیەندراوەکەدا پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدان دەربڕی و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تا سەرکەوتن بەدەست دێت و هێزە تاریکەکان تێکدەشکێنین، بە شوێنپێی شەهیدان دەڕۆین.

 

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ستایشی "خەباتی قارەمانانەی هێزە ئازاکانمان لە پاراستنی خاک و دەستکەوتەکانیان، بەتایبەتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان"ی کرد و لە کۆتاییدا وتی: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکەین دژی بوەستنەوە،  پێویستە دەستبەجێ و خێرا هەنگاو بنێن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کارەساتانەی کە تورکیا لە ناوچەکەماندا دروستی دەکات.