لە بەرامبەر دەستدرێژی سەر ژنان داوادەکرێت هیزەکانی پشتیوانی خێرا وەک تیرۆرست بناسێندرێت
ژنانی سودان شەررمەزاری ئەو دەستدرێژییانە دەکەن کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا ئەنجامدراون لەگەڵ ئەو دەستدرێژیانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە فاشر پەرەی سەندووە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن کە هێزی پشتیوانی خێرا وەک "گروپێکی تیرۆریستی" بناسێنن.
ئایە ئیبراهیم
سودان- دیمەن و تەرمی ترسناک کە هێشتا لە شەقام و کێڵگەکاندا کەوتوون، لەگەڵ ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوبوونەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت ئەندامانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا چێژ لە کوشتنی ژنان وەردەگرن لە شاری فاشر لە باکووری دارفور لە ڕۆژئاوای سودان، لەو کاتەوەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەستی بەسەر شارەکەدا گرتووە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بانگەوازی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان سەریان هەڵداوە.
غادە عوسمان، بەرپرسێکی ئەنجومەنی ڕۆشنبیری و میدیا، خەمێکی قوڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو پێشێلکارییە قورسانەی کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرادژی ژنان لە شاری فاشر ئەنجامدراون، لەوانە کوشتن و ئەشکەنجەدان و ئاوارەبوون، کاتێک باسی ئەو دیمەنە دڵتەزێنانەی دەکرد کە لە وێنە و ڤیدیۆکانیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوبوونەتەوە، قەبارەی ئەو کارەساتە و ئازارانەیە کە ژنانی ئەوێ بەرگەیان گرتووە، بەڵگەیان لەسەر بووە، هەستی زۆری بەسەردا زاڵ بوو.
وتیشی: ئەوەی کە ڕوودەدات بە ئازارە بۆ ئێمە، ناتوانم سەیرکەم و بەرگە بگرم کە ژنانی فاشر بەرگەی چی دەگرن، قورسە بە شێوەیەکی خەیاڵی، خۆزگە دەمتوانی هاوکاریم بکردانایە، هەروەها هاوسۆزییەکی بەرفراوانی بۆ ژنانی دارفور هەیە، هەمووان لەگەڵیان وەستاون و هەست بە ئازارەکانیان دەکەن، هیوای خۆی دەربڕی کە بەم زووانە ململانێکان کۆتایی پێبێت و ئاشتی لە سودان زاڵ بێت.
لە کاتی هێرشی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر فاشر، ژنە دیارەکان کوژران یان بێسەروشوێن بوون، لەنێویاندا ئاسیا خەلیفە، پەیامنێری جەنگ کە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە، لەگەڵ ڕاپۆرتەکانی مردنی و لەدەستدانی پەیوەندییەکی تەواو، ئەو بە بوێری خۆی ناسرابوو لە ناو شاری فاشرەوە لە ڕاپۆرتکردندا لەو کاتەوەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤دا گەمارۆیەکی بەسەر شارەکەدا سەپاند، هەروەها کوشتنی سوهام حەسەن حەسبووڵا، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمان، کە بە گەنجترین ئەندامی پەرلەمان لە مێژووی سودان دادەنرێت و بە چالاکی لە بابەتی ژنان و گەنجان ناسراوە.
ئەم پێشێلکاریانە ناتوانرێت پاساویان بۆ دابنرێت
رەوعە بەربەراوی، بەڕێوەبەری ناوەندی خولی پەروەردەی سەرچاوە مرۆییەکان، ئیدانشەرمەزاری ئەو پێشێلکاریانەی کرد کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە دژی ژنان لە شاری فاشر ئەنجامی دەدەن و بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی پێناسەی کرد، وتی: ئێمە بە شێوەیەکی بەرگە نەگیراو ئازار دەچێژین و پاڵنەرەکانی پشت ئەم کارە توندڕەوانە دەخاتە ژێر پرسیارەوە، ئەوەی ڕوویداوە ناتوانرێت پاساو بێت یان پشتگوێ بخرێت و نوێنەرایەتی پەڵەیەک دەکات لەسەر مرۆڤایەتی.
داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەپەلە هەنگاو بنێن و بە بەزەییەوە سەیری دۆخی فاشر بکەن، هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ژنان و خێزانە زیانلێکەوتووەکان بکەن، هەروەها لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانە بکەن کە لەسەر دەستی هێزەکانی پشتیوانی خێرا تووشی بوون، جەختی لە ئازار و زەبر و زەنگی یەک لە دوای یەک کردەوە، کە ڕۆحی مرۆڤ ناتوانێت لێی تێبگات، ئێمە ئێستا باس لەوە دەکەین کە ڕوودەدەن، چونکە زۆر ئازاربەخشە.
رەوعە بەربەراوی جەختی لەوە کردەوە، کە لە کاتێکدا ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە نەماون، ئەوانەی ڕزگاریان بووە و شایەتحاڵی ئەو پێشێلکارییانە بوون لە نێوان ئازارێکی قووڵ و بەرگە نەگیراودا دەژین، هەروەها ئەم قوربانیانە زۆر پێویستیان بە چاکسازی و پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی هەیە، چونکە قەبارەی قەیرانەکە لە چاوەڕوانییەکان زیاترە و پێویستی بە هەوڵی هاوبەش هەیە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە، چ ناوخۆیی و چ نێودەوڵەتی، بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکان و گەڕاندنەوەی شکۆممەندی مرۆڤ.
لەو کاتەوەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا کۆنترۆڵی شاری فاشریان گرتووە، ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمەتباریان کردووە بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و پێشێلکاری دژی خەڵکی مەدەنی، لەوانە دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە، ئاوارەکردنی زۆرەملێ و کوشتنی دەرەوەی دادگا، لە کاتی هێرشکردنیان بۆ سەر شارەکە، کە زیاتر لە ساڵێک بوو گەمارۆیان دابوو، هەروەها دەوڵەتانی عەرەبی ئەو پێشێلکارییانەی کە لە کاتی هێرشەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەرفاشر ئەنجامدراون، تاوانباری ئەو پێشێلکارییانەیان کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێی مرۆیی دەکرێت.
"ناساندنیان بە گروپێکی تیرۆریستی"
ئامینە محەمەد، بەرپرسێکی بەرخۆدانی گەل، ئەو پێشێلکاریانەی شەرمەزار کرد کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا دژی ژنان لە شاری فاشر لە باکووری دارفور ئەنجامدراون، لەوکاتەی هێزەکان دەستیان بەسەر شارەکەدا گرتووە، هەروەها خۆڕاگری ژنان لەوێ ڕەنگدانەوەی هێزی ژنانە لە دارفور، ئاماژەی بەوەدا، کە ئەوان وانەیەکی بەهێزیان لە نیشتمانپەروەری و شکۆمەندیدا پێشکەش کردووە، توانای خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ناخۆشیەکان بە ئیرادەیەکی بێوچان سەلماندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کوشتن و دەستدرێژی و ئاوارەبوونانەی لە فاشر ڕوویانداوە، بە تەواوی نامۆیە بە بەها و ئەخلاقی سودان،کە ئەم کردەوە دڕندانە بۆ کۆمەڵگەی سودان بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی ناکەن، وتی: ژنان تووشی قێزەونترین جۆرەکانی دەستدرێژی دەکرێن، ئەوەی بەسەریان هاتووە لە جیهاندا بێ وێنەیە، هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو تاوانانەی شەرمەزار کردووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی گەورەی ئەو کارانەیە کە بەرامبەر بە ژنان و منداڵان ئەنجامدراوە، ئەم پێشێلکاریانە پێویستی بە کردەوەی بەپەلە هەیە بۆ گەیاندنی دادپەروەری بە قوربانییەکان و لێپرسینەوە لە تاوانباران.
ئەوەشیخستەڕوو هێزەکانی پشتیوانی خێرا وێنە و ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانیان بۆ ژنان بڵاودەکەنەوە، بە ئامانجی شکاندنی ڕۆحیان، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هێزەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا وەک "گروپێکی تیرۆریستی" دەستنیشان بکەن و لە سودان هیچ شوێنێکیان بۆ نەمێنێتەوە، ژنان لە دارفور بەهۆی ئەو دەستدرێژییە ترسناکانەی کە بەرگەیان گرتووە، بوونەتە هێمای سودان.
بەگوێرەی هەواڵەکانی فاشر، هێزەکانی پشتیوانی خێراهەڵمەتێکی تیرۆریستییان لە شارەکەدا دەستپێکردووە و دڕندەیی بەربڵاویان ئەنجامداوە، لەنێویاندا لەسێدارەدانی زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتی مەدەنی، کە مارەیەکی زۆر لە پێشێلکارییەکان ڕاپۆرت کران، کە بە وێنەی مانگی دەستکرد پشتگیریان لێکراوە، هەروەها لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان "CPJ" ڕایگەیاندووە کە لبە انیکەم سێ ڕۆژنامەنووسی ژن لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر، جگە لەوەش ١٣ ڕۆژنامەنووس لە شاری فاشر لە باکووری دارفۆر بێسەروشوێن بوون.