دانیشتنی لێپرسینەوە بۆ دوو چالاکی مەدەنی لە دادگای سنە بەڕێوەچوو
دانیشتنی لێپرسینەوە لە زەهرا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و زیندانی سیاسی پێشوو و فاتمە زەند کەریمی، چالاکوانی سەندیکای مامۆستایان و ٥ چالاکوانی دیکەی کۆمەڵگەی مەدەنی لە لقی دووی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی و ئینقلاب لە شاری سنە بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ
دوێنێ، ٢٣ی شوبات کەناڵی تەلەگرامی ئەنجومەنی هەماهەنگیی سەندیکاکانی مامۆستایانی ئێران ڕایگەیاند، دانیشتنی لێپرسینەوە لەگەڵ زەهرا محەمەدی، زیندانی سیاسی پێشوو و مامۆستای زمانی کوردی، فاتمە زەند کەریمی، ئەندامی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و ٥ چالاکوانی مەدەنی کە پێشتر بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایش و ئارامی گشتی" بانگهێشت کرابوون، لە لقی دووی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی و ئینقلاب لە شاری سنە بەڕێوەچوو
لە دانیشتنەکەدا، چالاکوانەکان بە ئامادەبوونی پارێزەرانیان، شۆرش تەوحیدی و جوانمیر عەبدوڵاهی بەرگریان لە خۆیان کرد، ، بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئارامی گشتی" بەرگرییان لە خۆیان کرد.
لە ناو ئەو چالاکوانانەی کۆمەڵی مەدەنی، زەهرا محەمەدی، فاتمە زەند کەریمی، سۆهراب جەلالی، کەمال فەکووریان، موختار ئەسەدی، و جەمال ئەسعەدی هەن، کە پێشتر بە هۆی چالاکییەکانیانەوە دەستبەسەر کراون و ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی بوونەتەوە.