کەمکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان... تراژیدیای تەندروستی و مردن لە سودان
هەشت هاوڵاتی لە باشووری سودان کە منداڵیشیان تێدایە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی، کەمکردنەوەی خزمەتگوزاری تەندروستی گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ-دانیشتوانی سودان ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە، بەتایبەتی ئەوانەی تووشی نەخۆشی دەبن، پاش کەمبوونەوەی یارمەتییە مرۆییەکان لەو وڵاتەدا، کاریگەری زۆری لەسەر خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، ڕاگرتنی زۆرێک لە دامەزراوە تەندروستییەکان هەبووە.
ڕێکخراوی پاراستنی منداڵان ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی نیسان ڕایگەیاند کە ٨ هاوڵاتی لە نێوانیاندا ٥ منداڵ لە باشووری سودان گیانیان لەدەستداوە.
ئەم مردنانە لە مانگی ئاداردا یەکەم کەیسە بەهۆی کەمکردنەوەی یارمەتییە مرۆییەکانەوە ڕوویاندا، کاریگەری زۆری لەسەر خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە باشووری سودان هەبوو.
بەڕێوەبەرەکە جەختی لەسەر پێویستی شەرمەزارکردنی جیهانی ئەو بڕیارانە کردەوە کە کەسانی زلهێز لە وڵاتانی دیکەدا دراون و تەنها لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی چەند منداڵێک.
پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕی بە کاردانەوەی ئەم قەیرانە و هۆشدارییان دا لە کارەساتی مرۆیی کە لەوانەیە ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی ببێتەوە بەهۆی بڕینی یارمەتیەکانەوە، هەروەک پێشتر وەزارەتی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندبوو کە لە مانگی ئاداردا زیاتر لە ٢٢ هەزار کەیسی کۆلێرا تۆمارکراون،سەدان هاوڵاتی بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.