ڕێکخراوی ئێمە: تا کوشتنی ژن بەردەوام بێت ئاسایشی نیشتمانیی بەرقەرار نابێت

ڕێکخراوی ئێمە لە رۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، تا کوشتنی ژن بەردەوام بێت، ئاسایشی نیشتمانیی بەرقەرار نابێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، لە رۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان ٨ مارس، رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، دروشمەکانی بۆ ئەو رۆژە لە پێناو پاراستنی ژینگە لەسەر کوتاڵ نووسی، لە ناوەندی شاری هەولێر بڵاویکردووە، بە مەبەستی بەردەوامی هەڵمەتەکانی داکۆکیکردن لە مافی ژن، ئازادییەکان.

 

دروشمەکان بریتی بوون لە: "لە رۆژی جیهانی ژنان، تێدەکۆشین بۆ بەدیهێنانی یەکسانی جێندەر"، "لە رۆژی جیهانی ژن، داوادەکەین کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم، کابینەیەکی یەکسان بێت"، "تا کوشتنی ژن بەردەوام بێت، ئاسایشی نیشتمانیی بەرقەرار نابێت"، "بەهێزکردنی کوردستان، لە سەلامەتی و یەکسانی پاراستنی ژناندایە"، "سەلامەتی ژنی کورد، بەرپرسیارێتی هەمووانە"، "ژنکوشتن بوەستێنن".