ڕێکخراوەکانی کوردستان سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی شەرمەزار دەکەن

لەمڕۆژانەدا کە شاهیدی زیادبوونی دەرکردنی سزای لەسێدارەدانی سەدەی ناوەڕاستین، سزای سیدارەی وریشە مورادی کاردانەوەی فراوانی لێکەوتووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ساڵی٢٠٢٤، چەند ڕێکخراوێک لەوانە ڕێکخراوی داواکارانی کوردستان، یەکێتی ژنانی کوردستان، ژنانی کوردستان، ڕەگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و هەڵاواردنی ڕەگەزییان لە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ وریشە مورادی ئیدانە کرد.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەو ڕۆژانەی کە خێراتر ئامێری لە سێدارەدانی ڕژێمی دیسپۆتی و پیاوکوژی ئیسلامی بەکارهاتووە، ئێمە شاهیدی زیادبوونی سزای لەسێدارەدانی سەدەکانی ناوەڕاستین، بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی و ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی، پێویستە هەموو چالاکوانانی بوارە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان بە دەنگێکی بەرزتر لە جاران هاواری ناڕەزایەتی خۆیان بکەن.

 

ڕاگرتنی دەرکردنی سزای لەسێدارەدانی دڕندانە و نامرۆڤانە تەنیا لەڕێگەی تەبایی و تێکۆشانی هاوبەشی خەڵکەوە دەکرێت و داوایان لە هەموو لایەک کردووە بەشداری ناڕەزایەتی دەربڕین بەوسزا نامرۆڤانەیە بکەن.

 

دەقی تەواوی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

 

خەڵکی تێکۆشەری ئێران و ئازادیخوازانی جیهان، لەو ڕۆژانەی کە ئامێری لە سێدارەدانی ڕژێمی دیسپۆتی و پیاوکوژی ئیسلامی خێراتر بووە، ئێمە شاهیدی زیادبوونی سزای لەسێدارەدانی سەدەی ناوەڕاستین، بەداخەوە لقی ١٥ی دادگای ڕژێمی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی دادوەر سەلواتی بڕیاری کوشتنی دەوڵەتی (سێدارە)ی لە دژی وریشە مورادی دەرکردووە، لە کاتی دانیشتنەکانی دادگادا، وریشە مورادی لە مافی بەرگریکردن لە خۆی نەبووە و سەلواتی، دادوەری مەرگ، تەنانەت ڕێگەی نەدا پارێزەرەکانی بەرگری لێبکەن.

 

ڕێکخراوەکانی پارێزەرانی کوردستان و یەکێتی ژنانی کوردستان و ژنانی کوردستان بەتوندی ئیدانەی ئەوسزایە دەکەن و ڕایدەگەیەنن کە پێویستە هەموو چالاکانی کۆمەڵایەتی ناڕەزایەتی خۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی و ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی دەرببڕن، پێویستە پشتیوانی بەرفراوانی خۆمان بۆ ئەم ژنە خۆڕاگر و ئازادیخوازە ڕابگەیەنین و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی ئەمسزا بەربەرییە بکەین.

 

تاکە ڕێگا بۆڕاگرتنی دەرکردنی سزای لەسێدارەدانی دڕندانە و نامرۆڤانە، هاودەنگی و خەباتی بەکۆمەڵی گەلەکەمانە، ئێمەی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە تەنیشت وریشە مورادی دەوەستینەوە و داوا لە هەموو خەڵکی ئازاد دەکەین لەگەڵمان بن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەوسزا نامرۆڤانەیە، وریشە مورادی هێمای بەرخۆدان و ڕاوەستانە، سەرکەوتنی ڕاستەقینەی ئەمتێکۆشانە بۆڕاگرتنی ئامێری کوشتنی ڕژێمی ئیسلامی پەیوەستە بە هاوپشتیمان بۆ پشتیوانی وریشە مورادی بێت.