خوێندکارانی پەیمانگەی باڵای شەهید ڤیان ئامارا سەرەڕای هێرشەکان دەرچوون
پەیمانگەی باڵای شەهید ڤیان ئامارا لە کانتۆنی شەهبا-عەفرین سەرەڕای هەموو هێرش و سەختییەکانی دەوڵەتی تورکیا، خوێندکارەکانی دەرچوون، دەرچووان دەڵێن: بەبڕیارانە بەرەنگاری هێرشەکان دەبینەوە.
ڕوبارین بەکر
شەهبا- گەلی شەهبا کە بەهۆی لەشکرکێشی تورکیاوە ڕوویان لە کانتۆنی شەهبای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە، سەرەڕای هەموو سەختییەکان، خەریکی بونیادنانەوەی سیستم و ژیانی خۆیانن، گەلی کانتۆنی شەهبا-عەفرین هەمیشە لەژێر هێرشی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیادان، سیستمی پەروەردەیی خۆیان ڕێکدەخەن. ئەمساڵ لە ١٩ی تشرینی یەکەم ٨١ خوێندکار لە پەیمانگەی بالای شەهید ڤیان ئامارا دەرچوون.
زاخۆجان حسێن، لە ئیدارەی پەیمانگەی باڵای شەهید ڤیان ئاماەا سەبارەت بە خوێندکاران قسەی بۆ دەزگاکەمان کرد.
لە سەرەتای قسەکانیدا زاخۆجان حسێن باسی لە سەرکەوتنی خوێندکاران کرد و ڕایگەیاند، پێویستە باسی ئەو سەختییانەی ڕووبەڕووی خوێندکاران بووەتەوە بکرێن، بەتایبەت لە ناوچەی شاهبا، لە زۆر سەختیدا پەروەردە دەکرێن، بەڵام کاتێک مرۆڤ ئامانجەکەی دیاری دەکات و هەوڵێکی بەهێز دەدات بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، سەرکەوتوو دەبێت.
زۆربەی خوێندکارەکان ژنن
لە درێژەی قسەکانیدا، زاخۆجان حسێن ئاماژەی بەوەکرد، ٤ گروپ لە ئامادەیی شەهید ڤیان ئامارا دەرچوون و وتی: ئەمساڵ ١٦ خوێندکار لە بەشی تەندروستی دەرچوون، ٦٥ خوێندکار لە بەشەکانی دیکە دەرچوون،زۆربەی خوێندکارەکان ژنن، ئەمەش سەرکەوتنی ژنان و تێکۆشانیان بۆ ئازادی خۆیان دەردەخات، زۆرێک لەو خوێندکارانەی کە بە ئیرادەیەکی زۆرەوە دەرچوون، بەربەستەکانیان تێپەڕاند و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، ژنان لە مێژووەوە سەرکەوتنی زۆریان بەدەستهێناوە و بە بیرێکی ئازاد کۆمەڵگەیان ڕێکخستووە.
"ئێمە بەرەنگاری هێرشەکان دەبینەوە"
نورا محەمەد، دەرچووی بەشی زمان و وێژەی کوردی، سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەم بەشە وتی: زمانەکەمان پێناسەمان دەکات و ئەرکی ئێمەیە کە زمانی دایکمان بپارێزین، چونکە دوژمن ڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر زمانمان، بە ئیرادەی بەهێزی خۆتان بەرەنگاری ئەم هێرشانە ببنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دبلۆمانەی لە دەڤەری شەهبا وەرگیراون، گەورەترین وەڵامە بەرامبەر دوژمن و وتی: بە پێنووسەکانمان دژی دوژمن تێدەکۆشین و نەوەکانی داهاتوو فێری نیشتمانپەروەری و دڵسۆزی بۆ زانست و خەباتی گەلەکەمان دەکەین، کۆچکردن لە عەفرینەوە وەک ئەوە وابوو ڕۆحت لە جەستەت بەجێبهێڵێت، بەڵام بۆ ئەوەی ئەم خاکانە ڕزگار بکەین، بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان، سەرکەوتنی ژنان لە پەروەردەدا هەنگاوێکی گرنگە.
"بە ئیرادەی خۆمان ئاستەنگەکانمان تێپەڕاند'"
هێڤین ڕەشۆ، ئەندامی بەشی تەندروستی وتی: ویستم لەبواری تەندروستی کاربکەم، چونکە خزمەتێکە بۆ کۆمەڵگە، ناوچەی شەهبا هەمیشە هێرش دەکرێتە سەری، چونکە ئێمە لە بواری پەروەردەدا ئاستەنگیمان هەیە، دژی بۆوردومان ب هێزی خۆمان بەربەستەکانی دیکەمان تێپەڕاند.