خەڵکی یەزد لە ئێران بە ڕێژەیەکی زیاتر دەخوێننەوە
شاری یەزد لە ڕیزبەندی یەکەمدایە لە ئامارەکانی خوێندنەوەی کتێب لەلایەن ناوەندی ئاماری ئێرانەوە لە کاتێکدا کە بوشەهر لە لیستەکەدا پلەی کۆتایی هەیە.

ناوەندی هەواڵ
ناوەندی ئاماری ئێران دوایین داتای خۆیان لەسەر خوێندنەوەی کتێب لە ئێران بڵاوکردەوە بەپێی ئەو سەنتەرە ڕێژەی خوێندەواری لەوڵاتدا لە سەرووی ٨٥٪ ەوەیە.
بە تێکڕایی، ئێرانییەکان لە سەروو تەمەنی ١٥ ساڵیەوە ڕۆژانە ١٥ خولەک و ٣١ چرکە لە خوێندنەوەی کتێبدا بەسەر دەبەن، "هەر ئێرانییەکی تەمەن سەروو ١٥ ساڵەوە شەش کاتژمێر و پێنج خولەک بە خوێندنەوەی کتێبی وانە و یەک کاتژمێر و هەشت خولەکی خوێندنەوەی ڕۆژنامە و یەک خولەک بۆ خوێندنەوەی گۆڤار بەسەردەبەن لە مانگێکدا."
مانگانە ئاماری خوێندنەوەی کتێب لە شارەکانی ئێران بەم شێوەیەیە:
یەزد: ٢٥ کاتژمێر و ١٦ خولەک
قوم: ٢٥ کاتژمێر و دوو خولەک
قەزوین: پێنج کاتژمێر و ٥٠ خولەک
کرماشان: سێ کاتژمێر و ٤٠ خولەک
پارێزگای کەهگیلویە: سێ کاتژمێر و سێ خولەک
پارێزگای بویر ئەحمەد: دوو کاتژمێر و ٤٠ خولەک
بوشهر لە کۆتایی لیستەکەدایە.
ت.پ