"کۆنگرەی ستار ڕێگای ئازادی بە ژنان داوە"

ژنانی کورد، عەرەب، چەرکەزی و ئێزدی کە لەژێر چەتری کۆنگرەی ستاردا خۆیان ڕێکدەخەن ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەوەی سیستەمەکان ناتوانن بیکەن کۆنگرەی ستار لە شۆڕشی ژناندا کردی و ژنانی بەرەو ئازادی بردووە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- سەرەڕای هەموو سەختی و هێرشە توندوتیژەکان، هەزاران ژن کە لەژێر چەتری کۆنگرەی ستاردا خۆیان ڕێکخستبوو بە دروشمی "بە ڕۆحی بەرخۆدانی شۆڕشی ژنان ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی سەردەخەین" لە ١٥ی کانوونی دووەم، نۆیەمین کۆنگرەی کۆنگرەی ستار بەڕێوەچوو، ژنانی لوبنان و شامیش بەشداریان کرد و هەروەها ژنانی باشور و ئەوروپاش کە دەیانویست بەشداری کۆنگرەکە بکەن بەهۆی بارودۆخی جیاوازەوە نەیانتوانی بچنە ڕۆژئاواوە، لەسەر ئەو پێشکەوتن و گۆڕانکارییانە کە لەدوای دامەزراندنی کۆنگرەی ستارەوە لەدۆخی ژنان و عەقڵی کۆمەڵگەدا ڕوویداوە، ژنانی کورد، عەرەب و چەرکەزی و ئێزدی بۆچوونی خۆیان دەربڕی.

 

کۆنگرەی نۆیەم بۆ ژنانی عەرەب ڕۆژێکی مێژووییە

مەریەم محەمەد، بەڕێوبەری ماڵی ژنان لە ناوچەی تل تەمر، پیرۆزبایی نۆیەمین کۆنگرەی لە ژنانی جیهان کرد کە لە ڕێگەی ئازادییەوە گیانی خۆیان بۆ هەموو ژنانی جیهان بەختکردووە و وتی: "ئێمە بە پرۆسەیەکی زۆر چارەنوسسازدا تێدەپەڕین، ڕێکخستنی کۆنگرەی لەو شێوەیە وەڵامێکی دروستی ئەم پڕۆسەیەیە، لەگەڵ هێرشی ئاسمانی و زەمینی بەستنی کۆنگرەی ستار سەرکەوتنێکی مێژووییە، چونکە کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری ژنان ئاسان نییە، هێرش هەیە، بەڵام ڕێپێوانەکەمان بەرەو ئازادی و تێکۆشانی دژی داگیرکاریی و سیاسەتی قڕکردن بەردەوامە، وەک ژنانی عەرەب ئەمە ڕۆژێکی مێژووییە بۆ ئێمە و هەمیشە شانازی پێوە دەکەین".

 

"کۆنگرەی ستار کێشەکانی چارەسەر کرد و ژنانی عەرەبی لە زوڵمی چەند ساڵە ڕزگارکرد"

مەریەم محەمەد، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی کۆنگرەی ستار لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگەو بەردەوامیشی دا و وتی: "بێگومان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان و کۆمەڵگە کە چەندین ساڵە چارەسەر نەکراوە، کۆنگرەی ستار ڕۆڵی سەرەکی بینی و توانی بە پێی بارگرانی ژنان و کۆمەڵگە کار بکات یەکێک لە کێشە سەرەکییەکان هاوسەرگیری بوو لە تەمەنی زوودا و فرە هاوسەرگیری بۆ ئەوەی ڕێگری لەم بابەتە بکرێت، یاسا و بڕیار دەرکرا، لەلایەکی ترەوە کۆمەڵگا بەئاگا هاتەوە و بەدابینکردنی پەروەردەوە ئاگادارکرایەوە بەتایبەتی وەک ژنانی عەرەب ئەمە بۆ کۆمەڵگەی ئێمە زۆر باش بوو کۆنگرەی ستار بە گرێیەک کێشەکانی چارەسەر کرد و گۆڕا و وشیاری ئێستای گۆڕی. تەنانەت هەزاران ژنی عەرەب بەشداریان لە کۆنگرەی ستاردا کرد".

 

"یەکێتی ژنان مسۆگەری ژیانێکی ئازاد و یەکسانە"

نالین ڕەشۆ، ئەندامی ماڵی ئێزدی لە هەرێمی جزیرە وتی: "لەبەرئەوەی هەموو ژنان یەکن، هەروەها ئازار و خۆشییان یەکدەگرنەوە بۆ ئەوەی جۆش و خرۆشی بەستنی ئەم کۆنگرەیە وەک سەرکەوتنێک بۆ خۆیان ببینن، بێگومان لەگەڵ ژنانی زانای وڵات بنیاتنراون وەک چۆن گوڵێک ژیان دەڕازێنێتەوە، ژنیش هەروەها، ژن نەبێت ژیان نابێت هیوامان وایە بڕیارەکان کە لە کۆنگرە دەرچوون بەسەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێت، کۆنگرەی ستار توانی کورد و عەرەب و ئاشووری و ئێزدی و هەموو پێکهاتەکانی دیکە بەیەکتر بگەیەنێت و یەکڕیزیی خۆیان دروست بکەن، کۆنگرەی ستار پردێکە، ژنانی دەیان وڵات کۆ دەکاتەوە هیوادارین بڕیار بدرێت هەموو ژنانی جیهان ببنە هێزێک بۆ سەرکەوتن و هەموو ئازار و برینەکانیان چارەسەر بکەن، یەکبوونی ژنان زامنی ژیانێکی ئازاد و یەکسانە".

 

"کۆنگرەی ستار بوو بە دەنگی هەموو ژنان"

نورە نەزیر، لە پێکهاتەی چەرکەزو ئەندامی ماڵی ژنانی کامپی واشوکانی حەسەکە، پیرۆزبایی لە کۆنگرەی ستار کرد و لە درێژەی لێدوانەکانیدا وتی: "کۆنگرە چەندین پێکهاتە و مەزهەب لەخۆدەگرێت و ئەمەش مانادارترین و مەزنترین سەرکەوتنە، کۆنگرەی نۆیەمین مۆزایکێکی جوانە کە جوانی خۆی بۆ هەموو ژنانی جیهان نیشان دەدات، ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار ئەو دەرفەتەی دا بە ژنان کە خۆیان بگۆڕن و خۆیان بناسن و پشتیوانیان کرد لەهەمبەر هەموو سەختی و هۆشیاریی و سیستم و وشەکانیان بڵێن، سەرکەوتنەکانی ئێستا بۆ هەموو ژنانن و ئێمە خۆمانی تێدا دەبینین، ئێمە بە هەموو ژنانی جیهان دەڵێین، کە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" بەهێزین".