منداڵێکی ڕزگاربووی بوومەلەرزە  بە تەنها لە هۆڵەندا دۆزرایەوە

لە شاری ماستریت لە باشوری هۆڵەندا، منداڵێکی تورکی تەمەن ٥ ساڵان کە زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتە بە تەنها دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری ماستریت لە باشوری هۆڵەندا، منداڵێکی تورکی تەمەن ٥ ساڵان کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانی پێگەیشتووە، بە تەنها دۆزرایەوە.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، لێکۆڵینەوە لەوە دەکرێت کە چۆن منداڵەکە، کە وشەیەکی هۆڵەندی نازانێت، چووەتە وڵاتەکە، دوای دۆزینەوەی منداڵەکە، پۆلیسی ماستریت لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی بەیاننامەیەکی بە ناونیشانی "لە شارە گەورەکەدا بەتەنها" بڵاوکردوە، لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە منداڵێکی تەمەن  ٥ ساڵی تورکی بە تەنها لە ناوەندی شارەکە دۆزراوەتەوە.

 

دایک و باوکی لە تورکیان

بۆ ئەفسەرێکی پۆلیس کە زمانی تورکی دەزانێت، منداڵەکە وتویەتی: دایک و باوکی لە وڵاتەکەی خۆیانن و لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا بریندار بوون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو منداڵەی کە لە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیدا بووە ڕەوانەی سەنتەرێکی پەناگە کراوە. هیچ زانیارییەک دەربارەی چۆنیەتی چوونی ئەو منداڵە تەمەن ٥ ساڵانە بۆ هۆڵەندا بەدەستنەهێنرا، لێکۆڵینەوە دەکرێت.