میسر... کوژرانی ٥١ ژن لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣

لە میسر ڕێژەی کوشتنی ژنان زیادی کردووە، هیص هەفتەیەک بەبێ ئەنجامدانی تاوانێکی کوشتن تێناپەڕێت، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ئازار و چەوسانەوەی ژنان زیادی کردووە.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- ناوەندی "تەدوین" بۆ لێکۆڵینەوەی جێندەری پشتڕاستی دەکاتەوە، لە میسر نزیکەی ٥١ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا تۆمارکراوە.

 

لەم دواییانەدا حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان و منداڵانی کچ لە میسر زیادی کردووە، کە کاریگەری لەسەر چالاکوانان دروست کردووە لە ماوەی ڕابردوودا، بەتایبەتی دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوشتن، وای لە داکۆکیکاران و چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ کرد بەدوای ڕەهەندەکانی ئەم تاوانانە و ئەو ڕاستییە کوشندەیەدا بگەڕێن کە تێیدا ئازار و ستەمی ژنان سەپێندراوە، لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانیان بووەتە پێویستی.

 

سەنتەری تەدوین بۆ لێکۆڵینەوەی جێندەر ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا چاودێری و شیکردنەوەی کوشتن و خۆکوشتنی ژنانی کردووە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بۆ ئەوەی بزانرێت ڕێژەی کوشتن چەندەو ئەنجامدەرانی کێن.

 

ڕاپۆرتەکە هۆکار و پاڵنەرەکانی کوشتنی ژنانی ئاشکرا کردووە بۆ دابینکردنی کۆمەڵێک داتای گرنگ وەک تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتی و دیمۆگرافییەکانی قوربانییەکان و هەروەها ئەنجامدەرەکان، کە شێوازی کوشتن و دابەشبوونی کات و جوگرافیای ڕووداوەکان دیاری دەکات، بە جۆرێک هەفتەیەک بە بێ هەبوونی کەیسەکانی کوشتن تێناپەڕێت و بیستنی هۆکارەکان کە ناتوانرێت تێبگەن کە ئەوان ژیانی کەسێکیان بردووە کە خەون و ئارەزووی هەبووە.

 

لە سێ مانگا ٥١ ژن کوژراون و خۆیان کوشتووە

ڕاپۆرتەکە نزیکەی ٥١ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنی ژنانی تۆمارکردووە لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، نزیکەی ٪٨٠.٤ ی کوشتنەکان لەلایەن ئەندامێکی خێزانەوە ئەنجام دراون، ٪٥٨.٥ یان لەلایەن هاوژینەکانیانەوە کوژراون، هەروەها ٪١١.٨ ی تاوانەکان لەلایەن ئەو کەسانەوە ئەنجام دراون کە قوربانییەکە دەناسن.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نزیکەی ٪٢١.٦ی ژنانی قوربانی کوشتن و خۆکوشتن تەمەنیان لەنێوان ٢١ بۆ ٣٠ ساڵدایە و نزیکەی ٪١١.٨ی قوربانییەکان تەمەنیان لەنێوان ١١ بۆ ٢٠ ساڵدایە و ئاماژە بەوە دەکات کە ٪٢٣.٥ی قوربانییەکان لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندندان یان ئەو ژنانەن کە کار ناکەن، لەوانە نزیکەی ٪٧.٩ لە کەرتی تایبەت کار دەکەن.

 

لە ڕاپۆرتەکەیدا سەنتەری تادوین پشتڕاستی کردووەتەوە کە ناکۆکی خێزانی لە سەرەوەی ئەو هۆکارانەیە کە بوونەتە هۆی کوشتنی ژنان بە ڕێژەی نزیکەی ٪٧٠.٦،  بەدوای خواستی بەدەستهێنانی موڵکی قوربانییەکان کە بە ٪١١.٨مەزەندە دەکرا، بیانووی "شەرەف" کە بە ٪٩.٨ لە هۆکاری سێیەمدایە.