لە مەراسیمێکدا ناساندن بۆ پەرتووکی گەریدەی حەقیقەتی ناگیهان ئاکارسەل کرا

لە کۆی ئەو خەبات و میراتە بەنرخەی ناگیهان ئاکارسەل دوای خۆی بۆ ژنانی بەجێهێشت، بەرتوکێکی تری بۆ خزمەتی کۆمەڵگە ناساندنی بۆ کرا.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆ ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی، لە پێناو ئاواکردنی ژیانێکی ئازاد و لەبەر ڕۆشنایی چەمکی "ژن، ژیان، ئازادی" مەراسیمی ناساندن بۆ پەرتووکی "گەڕیدەی حەقیەت" لە نووسینی ناگیهان ئاکارسەر بەڕێوەچوو.

 

لە مەراسیمەکەدا هەریەک لە کنێر عەبدوڵا، نووسەر و چالاکوان و شیرین تاهیر، نووسەر ناساندنیان بۆ پەرتووکەکە کرد.

 

لە سەرەتادا شیرین تاهیر ئاماژەی بەوەکرد، ناگیهان ئاکارسەر ویستویەتی بە گەڕانەوە بۆ دادپەروەری سروشت، ئەو نەتەوە و گەلانە بهێنێتەوە و ئاماژەیان پێ بکات کە لەناوچوون، ڕێبازی ژنۆلۆژی ئاوێتە کردووە و هێز و ئیرادەیەکی داوە بە نووسینەکانی، چەندین چەمکی فەلسەفی و فکری خستووەتە خزمەت نووسینەکانی، هەروەها چەمی هونەری و ئەدەبی تێکەڵ بە نووسینەکانی کردوە، هەمووی شی کردوەتەوە.

 

"گەڕان بە دوای حەقیقەت ناوەڕۆکی کتێبەکەی ناگیهان ئاکارسەلە"

دواتر کنێر عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکرد، ناگیهان ئاکارسەل لە کۆتایی هەر وتارێکیدا بە نیو لاپەڕە دەرئەنجامی دەرخستووە، کە ئەو دەرئەنجامە کۆی پرسیارەکان دەوروژێنیت، بۆئەوەی لەوەوە بگەینە حەقیقەت، نەک لە دیدێکی تاک لایەنەی فکریەوە، شۆڕش و خەباتی سیاسی و گەران بەدوای حەقیقەتدا ناوەڕۆکی کتێبەکەی ناگیهانە، لە بەشێکی کتێبەکەیدا باسی بەربنەستەکانی بەردەم ژنان دەکات کە هۆکاراکەی ئەقڵیەتی پیاوسالاری بووە و چارەسەکەشی گرێداوە بە هۆشیاری ژن و پیاوەوە.

 

لە درێژەی مەراسیمەکەدا رێزلێنان بەخشرایە کنێر عەبدوڵا و شیرین تاهیر و بە گفتوگۆ لە نێوان نووسەران و بەشداربوواندا مەراسیمەکە کۆتایی هات.