"ئەم هێرشە ناحەقیە ئەنجامی سەرنەکەوتنی هێزی داگیرکەرە"
ڕژاک ئیدارەی هێز بردنە سەر کامپی مەخمور و گەمارۆدانی دەکات و ئاماژەی بەوەدا، "ئەم هێرشە ئەنجامی سەرنەکەوتنی هێزی داگیرکەرە".
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/05/20230521-2-750x430-jpg921071-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک بەیاننامەیەکی نووسراوی دەربارەی هەوڵی گەمارۆدانی کامپی مەخمور لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێزی چەکداری عێراق لەسەر داواکاری دەوڵەتی فاشیستی تورک و هاوکارەکانی هەوڵی زیندانیکردنی جەستەیی دانیشتوانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودیان داوە.
دەقی بەیاننامەی ڕژاک؛
"بە درێژایی چەندین ساڵە دەوڵەتی فاشیستی تورک هەوڵی لەناوبردنی مەخمور و دانیشتوانە کوردەکەی داوە، ئێستاش هێزی چەکداری عێراق لەسەر داواکاری دەوڵەتی فاشیستی تورک و هاوکارەکانی هەوڵی زیندانیکردنی جەستەیی دانیشتوانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودیان داوە و هەوڵی تەلبەند کردنی ئەم کەمپە دەدەن، دەوڵەتی فاشیستی تورک و هاوکارەکانی ناتوانن ئیرادەی دانیشتوانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی بشکێنن، لەبەر ئەوە ئێستا ڕێگەی نامرۆڤانە ئەگرنە بەر، ئەم هێرشە ناحەقیە ئەنجامی سەرنەکەوتنی هێزی داگیرکەرە، لەبەرئەوە پێویستە ئەم هێزە داگیرکەر و قڕکەرە ئەوە بزانێت کە بەم هێرشانەی ناتوانێت ئیرادەی گەلی کورد و بە تایبەت گەلی مەخمور بشکێنێت، لەبەرئەوەی ئەم گەلە لەسەر کولتووری بەرخۆدانی و ئیرادەی ئازاد گەورە بووە.
ئێمە وەک ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە خۆشی و ناخۆشیدا هەر لەگەڵ گەلی مەخمورین و ئێمە دەنگمان لەگەڵ ژنانی مەخمورە و ئیدانەی توندی ئەم هێرشە دەکەین، داواکارین بە زووترین کات ئەم هێزە چەکدارییەی عێراق بکشێندرێتەوە.